fbpx
Shadow Shadow

کارڵۆس غوسن چۆن لە پۆلیس و تەکنەلۆجیای ژاپۆنەوە بەرەو لوبنان هەڵهات؟

13:51 چوار شه‌ممه‌ 01 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

هەڵهاتنى کارڵۆس غوسن، سەرۆکى پێشووى کۆمپانیا هاوبەشەکانى ڕینۆ و میسبۆشى و نیسان لەکاتێکدا کە لە ژێر مانەوەى ناچاریدا بوو لە ژاپۆن، گومانى زۆرى دروستکردووە بەتایبەت کە هەر سێ پاسپۆرتەکەشى لێسەنرابوو.

.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کارڵۆس غوسن لە ژاپۆنەوە بەرەو لوبنان هەڵهات، ئەوەش لە کاتێکدا بە تۆمەتى تێوەگلان بە گەندەڵى لەژێر مانەوەى ناچارى سەختى یاساییدا بوو، تەنانەت ڕێگە نەدەدرا هاوسەرەکەشى بیبێنیت.

.

حکومەتی لوبنانیش دەڵێت کە سەردانەکەى یاساییە و پەرلەمانتارانى ژاپۆنیش حزبى دەسەڵاتدار بەتێوەگلان لەو کارە تۆمەتبار دەکەن.

.

سەرۆکى پێشووى هەماهەنگى کۆمپانیاکانى ئۆتۆمبیل لە ژاپۆن بە کۆمەڵیک تۆمەت لەوانە تێوەگلان بە گەندەڵى دارایى و کارگێڕى لە ساڵى 2018دا دەستگیرا کرا، دواتر بە کەفالەتى نزیکەى پێنج ملیۆن دۆلار و بە مەرجى قورس ئازاد کرا و خرایە ژێر مانەوەى ناچاریەوە و بڕیار بوو مانگى نیسانى ئەمساڵ لەسەر ئەو کەیسانە  لە ژاپۆن دادگایى بکرێت.

.

ئەمیندارێتى گشتى ئاسایشى لوبنان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵیت، “چەند ڕۆژێکە خوێندنەوەى زۆر بۆ هاتنى هاوڵاتى لوبنانى کارلۆس غوسن بۆ بەیروت دەکرێت، دەزگاکەمان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ناوبراو بە شێوازێکى یاسایى هاتووە و هیچ لێپێچینەوەیەکى یاسایش نایگرێتەوە”.

کارڵۆس غوسن چۆن لە پۆلیس و تەکنەلۆجیای ژاپۆنەوە بەرەو لوبنان هەڵهات؟

کارلۆسى تەمەن 65 ساڵ لە دایک و باوکێکى لوبنانى و لە بەرازیل لەدایک بووە و لە بەیروت گەورە بووە، پێش ئەوەى بچێتە فەڕەنسا بۆ تەواوکردنى خوێندن، کارلۆس خاوەنى هەردوو ڕەگەزنامەى بەرازیلى و لوبنانی بووە.

.

وەزارەتى دەرەوەى لوبنان ڕاشیگەیاندووە کە پێشتر کارڵۆس سەرۆکى هەماهەنگى هاوبەشى کۆمپانیاکانى ڕینۆ، نیسان میستۆبۆشى بووە و بەشێوەیەکى یاسایى داخڵى لوبنان بووە و چۆنیەتى دەرچوونى لە ژاپۆن و هاتنى بەرەوە بەیروت بەلاى ئەوانەوە ناڕونە و ئەوەش کارێکى تایبەتە بەخۆیەوە.

.

باسى لەوەش کردووە، ماوەی ساڵێکە دەسەڵاتدارانى لوبنان داوایان لە حکومەتى ژاپۆن کردووە کارڵۆس بۆ لوبنان بگەڕێنرێتەوە و ئەو دۆسییەش لەلایەن یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى یابانەوە ڕادەستى لوبنان کراوە لەمیانى سەردانەکەیدا  بۆ لوبنان کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئەنجامیدا.

کارڵۆس غوسن چۆن لە پۆلیس و تەکنەلۆجیای ژاپۆنەوە بەرەو لوبنان هەڵهات؟

.

تا ئێستا ئەوە بەتەواوى ڕوون نەبووەتەوە کە کارلۆس چۆن یابانى جێهێشتووە، لەکاتێکدا ماڵەکەى لەژێر چاودێرى کامێرادا بووە، هەروەها بەکارهێنانى مۆبایل و کۆمپیوتەرى لێ سنوردارکرابوو، سەربارى ئەوەى ناچار بوو پاسپۆرتەکانى ڕادەستى پارێزەرەکەى بکات، پێویستیش بوو مۆڵەت لە دادگا وەربگرێت ئەگەر بیویستیایە بۆ ماوەى زیاتر لە دوو شەو ماڵەکەى جێبهێڵێت.

.

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتى لوبنان بە میدیا فەرەنسیەکانى ووتوە، کارڵۆس بە فرۆکەیەک لە تورکیاوە و بە پاسپۆرتى فەڕەنسى و ڕەگەزنامەى لوبنانیەوە گەیشتووەتە لوبنان، بەپێى یاساکانى لوبنانیش هاوڵاتیانى ئەو وڵاتە بەمەستى دادگایکردن ڕادەستى هیچ وڵاتێکى بیانی ناکرێت.

.

لاى خۆشیەوە وەزارەتى دەرەوەى فەڕەنسا لە ڕاگەیەنراوێکدا جەختى لەوە کردووەتەوە، ئەوان هیچ ئاگادارى ڕاکردنى کارڵۆس بەرەو لوبنان نین لەکاتێکدا ئەو دۆسیەى یاسایی لە ژاپۆن هەیە و لەژێر مانەوەى ناچاریشدایە و سودى لە پاسپۆرتى فەڕەنسیش وەرگرتووە و باڵیۆزخانەى فەڕەنساش لە ژاپۆن چاودێرى کەیسەکەى کردووە.

کارڵۆس غوسن چۆن لە پۆلیس و تەکنەلۆجیای ژاپۆنەوە بەرەو لوبنان هەڵهات؟

.

لەسەر ڕوداوەکەش، کارڵۆس غوسن لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵیت، ئێستا لە لوبنانى نیشتیمانى دایکدایە و سەرکەوتووبووە لە جێهشتنى ژاپۆن و دەرچوون لەژێر مانەوەى ناچاریدا و ئەو لەدەستى یاسا و دادپەروەرى ڕاینەکردووە بەڵکو لەدەست جەور و ستەم هەڵهاتووە.

.

لەدواى هەشت مانگ قەدەغەکردن، مانگێک پێش ئێستا ڕێگەى پێدرا کارڵۆس تەنها لە ڕێگەى ئینتەرنێتەوە پەیوەندى بە هاوسەرەکەیەوە بکات و دۆخى خۆى بۆ باس بکات.

.

دەزگاى کۆچ و گەشتى ئەو وڵاتە ئەوەى ڕاگەیاندووە کە سەردانەکەى تۆمار نەکراوە و هیچ بەڵگەیەکیشى بۆ ئەو ڕوداوە لەبەردەستدا نییە.

.

پارێزەرەکانى کارڵۆس زانیارى ئەوەیانداوە بە دەزگا یاساییەکانى ژاپۆن کە بۆ ڕێزگرتن لە بنەما یاساییەکان سەرجەم پاسپۆرتەکانى کارڵۆسیان لەلاى خۆیان گلداوەتەوە.

.

ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانى ئەو وڵاتەش لەسەر ئەو ڕوداوە، حزبى دەسەڵاتدار تۆمەتبار دەکەن و پیێانوایە کارڵۆس ئاسانکارى بۆ کراوە بۆ ئەوەى بەدەر لە یاسا ئەو وڵاتە بەجێبهێڵێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل