fbpx
Shadow Shadow

کارگەیەکى غاز لەسلێمانى داخرا “بە نرخێکى گران غازی فرۆشتوه‌”

13:05 سێ شه‌ممه‌ 28 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

لیژنه‌ی غازی سه‌ر به‌ لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، كارگه‌ی غازی ئه‌زمەڕى داخست، به‌هۆی گرانكردنی نرخی غازی ماڵان له‌سه‌ر بریكاره‌كانی دابه‌شكردن.

.

بەگوێره‌ی ماڵپەڕى فەرمى قایمقامیه‌تی سلێمانی، كارگه‌ی غازی ئه‌زمەڕ، نرخی غازی ماڵانی له‌سه‌ر بریكاره‌كان زیادكردووه‌ له‌ كاتێكدا شاری سلێمانی روبه‌ڕووی هیچ گرفتێك له‌ بڕو و نرخی غازی ماڵان نه‌بوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام خاوه‌نی كارگه‌كه‌ به‌ حه‌وت هه‌زار و (500) دینار فرۆشتویه‌تی به‌ بریكاره‌كان، كه‌ پێوسته به‌نرخی ئاسایی كه‌‌ ته‌نها‌ شه‌ش هه‌زار و (500) دیناره‌ پێیان بفرۆشێت.

.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ “خاوه‌ن كارگه‌ی غازی ئه‌زمەڕ به‌ بریكاره‌كانی راگه‌یاندووه‌ نرخی غاز له‌سه‌ر‌ هاوڵاتیان زیاد بكه‌ن و به‌ نۆ هه‌زار یاخود (10) هه‌زار دینار بیفرۆشن، بەو هۆیەشەوە بڕیاری داخستنی كارگه‌کە دراوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و غازه‌ی له كۆگای‌ كارگه‌كه‌دایه‌ به‌نرخی ئاسایی به‌ سه‌ر بریكاره‌كان دابه‌ش ده‌كرێت”.

.

لیژنه‌ی غازی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی دڵنیایی ده‌دات به‌ هاوڵاتییان كه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ بڕ و نرخی غازی ماڵاندا دروستنه‌بووه‌، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك حاڵه‌تێكی بینی كه‌ نرخی غاز گران كرابوو یان دوكاندارێك ئاماده‌نه‌بوو  بیفرۆشێت ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری پێویستی له‌گه‌ڵدا بگیرێته‌به‌ر.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل