fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کارکردن لە شەقامی سەد مەتری سلێمانی کەی و لەکوێوە دەستپێدەکات و ئاستەنگەکانی چین؟

19:30 پێنج شه‌ممه‌ 13 شوبات 2020
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەمنزیکانە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە دیزاینی خۆی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە ڕایگەیاند، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە 33 کیلۆمەترە و ماوەی سێ ساڵی بۆ دانراوە بۆ تەواوبوون و کۆمپانیای جێبەجێکاریش دەڵێت، لە مانگی داهاتووەوە کارکردن لە پڕۆژەکە دەستپێدەکات.

،

“قۆناغی یەکەم لە تاسڵوجەوە تاوەکو نزیک بازیگەی عەربەت – سلێمانی”

،

ئازاد ڕەسوڵ، سەرپەرشتیاری جێبەجێکردنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “پڕۆژەکە بە سێ قۆناغ جێبەجێدەکرێت، قۆناغی یەکەم کە ئێستا بڕیاری جێبەجێکردنی دراوە درێژییەکەی 33 کیلۆمەترە بە پانی 100 مەتر و لە تاسڵوجەوە تا بازگەی عەربەت – سلێمانی دەڕوات”.

،

وتیشی، بۆیە قۆناغی یەکەم لەوێوە دەستپێدەکات چونکە زەختێکی زیاتر لەسەر شەقامەکانی بەشی خوارەوەی شاری سلێمانین و لە شارەکانی دیکەوە ئۆتۆمبێل دێن و دەڕۆن، بۆیە ئەوێ زیاتر پێویستە بۆ تەواوبوون

،

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی تەواوبوونی قۆناغی یەکەم سێ ساڵە و پێویستە کۆمپانیای جێبەجێکار لەو ماوەیەدا قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە تەواو بکات.

 

کارکردن لە شەقامی سەد مەتری سلێمانی کەی و لەکوێوە دەستپێدەکات و ئاستەنگەکانی چین؟

،

جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بە دیزاینی خۆی کێشە دروست ناکات؟

،

لەماوەی ڕابردوودا باس لەوە دەکرا، کە ناتوانرێت پڕۆژەکە بە دیزاینی خۆی جێبەجێبکرێت، چونکە موڵک و باخی خەڵک بەر پڕۆژەکە دەکەوێت.

،

لەوبارەیەوە ڕێکەوت زەکی، ئەندامی ئەجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ناس کورد وتی: “بەگوێرەی بەدواداچوونەکانمان، لە قۆناغی یەکەمدا هیچ کێشەیەکی لەوشێوەیە دروست نابێت و ئەوە لە قۆناغەکانی دووەم و سێیەمدا دروست دەبێت.

،

وتیشی، لەو حاڵەتەدا دەکرێت گۆڕانکاری لە ڕێڕەوی شەقامەکەدا بکرێت، یاخود قەرەبووی ئەو کەسانە بکرێنەوە کە موڵک و زەوییان بەر پڕۆژەکە دەکەوێت.

،

هاوکات، سەرپەرشتیاری جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ئاماژەی بەوەکرد، زۆرێک لەو باخ و پڕۆژانەی دەکەونە سنوری پڕۆژەکەوە زەوی کشتوکاڵی بوون و نایاسایین و ناکرێن بە باخ و پڕۆژەی دیکە، بۆیە زۆرینەیان لادەبرێن، ئەوانەشی کە مۆڵەتیان هەیە  پێشتر قسەیان لەگەڵ کراوە و قەرەبوو دەکرێنەوە.

،

ڕوونیشیکردەوە، هەر پڕۆژەیەکیش لەدوای دیزاینکردنی شەقامەکەوە دروستکرابێت، هیچ شتێک نایگریتەوە و بەدڵنیایی تێکدەدرێت.

،

مانگی داهاتوو کارکردن لە پڕۆژەکەدا دەستپێدەکات

،

کۆمپانیای قەیوان کە جێبەجێکاری پڕۆژەکەیە کە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “بەپێی پلانەکەمان لە مانگی داهاتوودا، لەگەڵ گونجانی کەشوهەوا دەست بە ئامادەکارییە بەراییەکان دەکەین بۆ جێبەجێکردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی”.

،

ئاماژەی بەوەشکردووە: “هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بە سەرکەوتوویی شەقامەکە تەواو بکەین و بەر لە تەواوبوونی وادەی دیاری کراو بۆ کردنەوەی شەقامەکە بەڕووی هاووڵاتیاندا

،

 

 

قۆناغی دووەم و سێیەم کەی جێبەجێدەکرێت؟

،

ڕێکەوت زەکی، باسی لەوەکرد، قۆناغی دووەم و سێیەم هیچ بودجە و پلانێکی بۆ دیارینەکراوە و دیارنییە کەی جێبەجێدەکرێت.

،

هەروەها سەرپەرشتیاری جێبەجێکردنی پڕۆژەکە جەختیکردەوە، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە گرنگ بووە و لەوێوە دەستپێدەکەن و پاش ئەوە بیر لە قۆناغەکانی دیکەش دەکرێتەوە.

،

هەرچەندە پێشتر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، کە ئەو بودجەیەی بۆ شەقامی 100 مەتری سلێمانی تەرخانکراوە زۆرە و پێویستە گۆڕانکاری لە پڕۆژەکەدا بکرێت، بەڵام ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیاندراوێکدا، نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كاركردن له‌ پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی به‌هه‌مان دیزاینی خۆی له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل