fbpx
Shadow Shadow

"10 چرکەى لەبەردەستدا بووە تا بڕیاربدات"

کارمەندێکی سوپای پاسداران چۆن فڕۆکە ئۆکرانییەکەى بە موشەکێک خستەخوارەوە؟

16:41 شه‌ممه‌ 11 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

سوپاى پاسدارانى ئێران لەگەڵ داننان بەوەى فڕۆکە ئۆکرانییەکە لەلایەن ئەوانەوە خراوەتەخوارەوە، وردەکاریی و چۆنیەتی خستنەخوارەوەى فڕۆکەکەشی ئاشکراکرد کە چۆن “کارمەندێکیان بە هەڵە و بە موشەک لە فڕۆکەکەى داوە.”

.

ئەمڕۆ شەممە، 11ی کانونی دووەمی 2020، سەردار حاجى زادە، فەرماندەى هێزە ئاسمانییەکانى سوپاى پاسدارانى ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا لەسەر ڕوداوى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانیەکە ڕایگەیاند، “چەند چریەکى کەم لە بەردەم ئەو کارمەندەدا ماوە بۆ ئەوەى بڕیار بدات لەبارەى ئامانجەى كة لە ئاسمانى تاران بینراوە، ئەو پێی وابووە موشەکى کروزە، بۆیە کەوتووەتە هەڵەوە و پەنجەى بە دوگمەى موشەکەکەدا ناوە کە لە ئاکامدا فڕۆکەکە کەوتووەتە خوارەوە.”

.

حاجی زادە دەشڵێت کە کاتێک “دڵنیا بوومەوە لە ڕووداوەکە، خۆزگەم بە مردنى خۆم خواستووە نەک چوونە سەر ڕوداوێکى لەو شێوەیە.”

کارمەندێکی سوپای پاسداران چۆن فڕۆکە ئۆکرانییەکەى بە موشەکێک خستەخوارەوە؟

.

حاجى زادە ڕاشیگەیاند، “لێکۆڵینەوەکە لەلایەن بەرپرسانى باڵاى دادوەرییەوە لەسەر ڕوداوەکە بەردەوامە و ئەوان ملیان لە موو باریکترە بۆ هەموو سزایەک کە لەسەر ئەو ڕوداوە دەخرێتە گەردنیان و هەموو بەرپرسیارێتیەکى ئەو ڕوداوەش قبوڵ دەکەن.”

.

وتیشى، “هەفتەیەک پێش ڕوداوەکە ناوچەکە گرژى زۆرى بەخۆیەوە بینیوە و بەهۆى هەڕەشەکانى ئەمریکاوە کە باسى لەوە کردبوو 52 شوێن لە ئێراندا دەپێکێت، بۆیە سیستمى بەرگریان خستووەتە حاڵەتى ئامادەباشى تەواو و بەرگریی موشەکیشیان بۆ تاران زیاتر کردووە”.

.

حاجى زادە ئاماژەى بەوەشکردووە کە “شەوى ڕوداوەکە حاڵەتى جەنگ ڕاگەیەنراوە و لە هەموو ئاستەکاندا هێزە ئاسمانییەکان و سیستمى بەرگریی خراوەتە حاڵەتى ئامادەباشى تەواوە و هەموو لایەک ئاگادارکراوەتەوە کە ئەگەری وەشاندنى موشەکى کروز لەلایەن ئەمریکاوە هەیە، کاروبارەکان بە شێوەیەک ڕێکخرابوون تەنها پەنجە دانان لەسەر دوگمەیەک بەس بوو کە هێرش لەلایەن کارمەندى تایبەتمەندەوە ئەنجام بدرێت.”

کارمەندێکی سوپای پاسداران چۆن فڕۆکە ئۆکرانییەکەى بە موشەکێک خستەخوارەوە؟

.

ئەو فەرماندە سەربازییەى ئێران ڕونیشیکردەوە کە “چەندین جار داوایان کردووە هیچ گەشتێک لەو شەوەدا ئەنجامنەدرێت، بەڵام لەلایەن سیستمەکەوە بەدوورى 19 کیلۆمەتر ئامانجێک دەبینرێت کە هەست بەوە دەکرێت موشەکێکى کرۆز بێت.”

.

ئەوەشى خستەڕوو، “کاتژمێر 12 شەو، سیستمى بەرگریی ئامانجەکەى بینى و ئەوکاتەش بوو کە فڕۆکە ئۆکرانیەکە فڕۆکەخانەکەى بەجێهیشت بوو، لەوکاتەش دەبوو کارمەندى چاودێرى سیستمەکە لەماوەى دە چرکەدا دۆخەکە یەکلابکاتەوە، بەڵام بەهۆى فریانەکەوتنەوە بڕیارە هەڵەکە دەدات و موشەکەکە ئاڕاستە دەکات و دواتر بەو هۆیەوە فڕۆکە ئۆکرانیەکە دەبێتە ئامانج و دەپێکرێت.”

کارمەندێکی سوپای پاسداران چۆن فڕۆکە ئۆکرانییەکەى بە موشەکێک خستەخوارەوە؟

.

فەرماندەى هێزى ئاسمانى سوپاى پاسداران ڕاشیگەیاند، دواى ڕوداوەکە لەلایەن دەزگاى ئاسمانى مەدەنییەوە باس لەوە کرا کە ڕوداوەکە بەهۆى موشەکەوە نەبووە چونکە ئەوان زانیارییان لەسەر ڕوداوەکە نەبوو، بەڵام ئەو پەیوەندى بە بەرپرسانەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندوون کە ئەگەرى پێکانى فڕۆکەکە بە موشەک هەیە.”

.

حاجى زادە جەختیشی لەوە دەکاتەوە کە “دەستەى فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران هیچ سەرپێچییەکیان نییە و فڕۆکەکەش بەڕیڕەوى ئاسایى خۆیدا ڕۆیشتووە و هیچ کارێکى نادروستى ئەنجامنەداوە، هەڵەکە هى ئەوانە و هەموو هەڵەکانیش لە ئەستۆ دەگرن.”

.

فەرماندەى هێزى ئاسمانى سوپاى پاسداران دەشڵێت، کاتێک دڵنیابووە لەسەر ڕوداوەکە ئومێدى ئەوەى خواستووە مەرگى خۆى ببینێت نەک بچێتە سەر ڕوداوێکى لەو جۆرە.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل