Shadow Shadow

کارلۆ ئەنشلۆتی: ئەگەر ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان بوومایە خۆم دەکوشت

09:53 هه‌ینی 08 ئادار 2019
article image

 

 

ناس کورد-

 

کارلۆ ئەنشلۆتی ڕاهێنەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی ڕایگەیاند، ئەگەر ئەو راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان بووایە، دوای شکستەکەیان بەرامبەر بە مانچستەر یونایتد خۆی دەکوشت.

ئەنشلۆتی بە ڕۆژنامەی کاڵشۆ میرکاتۆی ڕاگەیاندووە: “ئەگەر ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان بوومایە لە کاتی یارییەکەی ئەم دواییەی مانچستەر یونایتدا، ئەوا لەیەکەم پردەوە کە دەهاتە سەر ڕێم لە دوای یارییەکە خۆم فێڕدەداتە خوارەوە.”

ئەو لێدوانەی ئەنشلۆتی دوای ئەوە دێت بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو یانە فەڕەنسییەکە لە یاریگای خۆیدا 1-3 لەسەر دەستی یانە ئینگلیزییەکە شکستی خوارد، ئەوەش دوای ئەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2-0 لە یانە ئینگلیزییەکەی بردبوویەوە.

بەو پێیەش پاریس سان جێرمان ماڵئاوایی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاکرد و یانەی مانچستەر یونایتدیش سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل