fbpx
Shadow Shadow

کاردانەوەی هاوڵاتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بارەی لابردنی پاشەکەوتەوە

19:39 هه‌ینی 08 ئادار 2019
article image

 

ناس کورد- سۆما ئەمجەد

پاش بڕیاری لابردنی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی جیاوازیان هەبوو، هەندێکیان خۆشحاڵی خۆیان بۆ بڕیاری لابردنی پاشەکەوت دەردەبڕن، هەندێکیتر بڕیارەکە بە دەسکەوتێکی باشی حکومەت نازانن و پێیانوایە تەنها بڕیاری حکومەتی عێراقە جێبەجێدەکرێت.

هاوڵاتییەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت: “زۆر زۆر سوپاس بۆ سەرۆکوەزیرانی عیراق عادل عەبدولمەهدی”.

یەکیکی تر بە شێوەیەکی تەنز ئامێز نوسیوێتی: “8ی مارس لە ڕۆژی ژنانەوە گۆڕا بە ڕۆژی هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە”.

گەنجێکیش دەڵێت: “واز لە پاشەکەوتی مووچە بهێنن، ئەوە حکومەتی عێراق چارەسەری کرد، ئێوە هەلیکار بۆ گەنجان دابین بکەن با قەیرانی بێکاریش کۆتای پێبێت لەهەرێم، نەهێشتنی بێکاری ودابینکردنی هەلیکار بانگەشەی هەڵبژاردنی ئێوەبوو”.

هاوڵاتییەکی تر نوسیوێتی: “سبحان الله ئەم خەڵكە بە هيچ ڕازی نابن، مادام بارودۆخەكە باشبوو، ئيتر بەسە قسە بەكەس مەڵێن، تەنها بڵێن سوپاس بۆ خودا كە ناخۆشيیەكان تەواوبوون”.

بەڵام بەشێکی زۆر لەفەرمانبەران باسلەوە دەکەن کە بڕیارەکەی حکومەت ناڕوونە و دەپرسن: “وتارەکەی سەرۆکی هەرێم ڕون نەبوو بۆ موچە خۆران، کە دەڵێت موچەی ئەم مانگە بە بێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت، ئایا ئەم مانگە مەبەستی لە مانگی 12ی ساڵی 2018یە، یان مانگی یەکی ساڵی2019؟”.

بەشێک لە وتەکانی هاوڵاتیان لە فەیسبووک بخوێننەوە:

 

کاردانەوەی هاوڵاتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بارەی لابردنی پاشەکەوتەوەکاردانەوەی هاوڵاتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بارەی لابردنی پاشەکەوتەوەکاردانەوەی هاوڵاتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بارەی لابردنی پاشەکەوتەوەکاردانەوەی هاوڵاتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بارەی لابردنی پاشەکەوتەوە

کاردانەوەی هاوڵاتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بارەی لابردنی پاشەکەوتەوە

 

کاردانەوەی هاوڵاتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بارەی لابردنی پاشەکەوتەوە

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل