fbpx
Shadow Shadow

کاردانەوەکان لەبارەى دەستبەسەراگرتنى کەشتییەکەى بەڕیتانیا

22:31 هه‌ینی 19 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

دەستبەسەراگرتنى کەشتییە بەڕیتانییەکە لەلایەن سوپاى پاسدارانەوە کاردانەوەى بەدواداهات، ئەمریکا هەڕەشە دەکات و بەڕیتانیاش دەڵێت، لە هەوڵى کۆکردنەوەى زانیارى دروستن لەبارەى ئاڕاستەگۆڕینى کەشتییەکەیان.

.

ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکى ڕایگەیاند، لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان کاردەکات بۆ ئەوەى ڕوبەڕوى ئەو “ڕەوشتە ناشرینانە”ى ئێران ببێتەوە.

.

کۆشکى سپی ئەمریکا، لەپاش ڕوداوى دەستبەسەراگرتنى کەشتییە بەڕیتانییەکە، ناڕەزایی خۆى دەربڕیى و نیگەرانە لەو کردەوەى ئێران.

.

هەر لەو بارەیەوە وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى بەڕیتانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى ڕاپۆرتى لەبارەى کەشتییەکەوە بەدەست گەیشتووە، لە ئێستاشدا لە چاوەڕوانى زانیارییەکانن لەو بارەیەوە بۆ ئەوەى بزانن هۆکارى ئاڕاستەگۆڕینى کەشتییەکە چییە؟.

.

لەلایەکى ترەوە پێگەى مارین ترافیک ئاماژەى بەوەکردووە، کەشتییە نەوتهەڵگرەکەى بەڕیتانیا لە کەناراوەکانى بەندەر عەباس نزیک بووەتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە، میدیاکانى بەڕیتانیا ئاشکرایان کردووە 23 دەریاوان لەنێو ئەو کەشتییە بەڕیتانییەدان کە ناوى “ستینا ئیمپرۆ”یە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل