Shadow Shadow

کاردانەوەکانى ئەڵمانیا و ئێران لەبارەى لابردنى جۆن بۆڵتن لە پۆستەکەى

22:25 چوار شه‌ممه‌ 11 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا هیوا دەخوازێت، لەسەرکارلابردنى جۆن بۆڵتن هەنگاوێک بێت بەرەو چارەسەر بوونى کێشەى نێوان ئەمریکا و ئێران، وەزیرى دەرەوەى ئێرانیش لەبارەى ئەو بابەتە ئامادە نەبوو قەس بکات.

،

هایکۆ ماس، وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا لەبارەى بڕیارى لابردنى جۆن بۆڵتن ڕاوێژکارى ئاسایشی نیشتیمانى ئەمریکا، ڕایگەیاندووە: “پێدەچێت ئەو بڕیارە کارگێڕییەى ئەم دواییانەى ئەمریکا ئاماژەى باشیان هەبێت، کە ڕۆڵى هەبێت لە چارەسەرکردنى قەیرانى ئێران”.

،

ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، پێنج کاندید هەن بۆ جێگرەوەى بۆڵتن، بێ ئەوەى ناوی ئەو کاندیدانە ئاشکرا بکات وتیشى: “کەسی شیاون یەکێک لەوان لە هەفتەى داهاتوو دەبێتە جێگرەوەى بۆڵتن”.

،

ترەمپ لە وەڵامى ڕۆژنامەنوسێکدا لەبارەى کەمکردنەوەى سزاکانى سەر ئێران وتى: “تەماشا دەکەین بزانین چی ڕودەدات”.

،

لاى خۆشییەوە هەر ئەمڕۆ، محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران لەبارەى ڕاى ئێران لەسەر لابردنى جۆن بۆڵتن لە پۆستەکەى وتى، ئێران هیچ ڕاگەیەندراو و وتەیەکى لەسەر ئەو بابەت نابێت، هۆکارەکەشى بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە دەست لە کاروبارى ناوخۆى ئەمریکا وەرنادەن.

،

،

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل