fbpx
Shadow Shadow

کاتێک دەمریت، دەزانیت کە مردوویت.. دواين توێژینەوەى زانستى

12:04 پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2019
article image

ناس کورد-سۆران ڕەشید

.

بەپێی دواین توێژینەوەى زانستی، کاتێک مرۆڤ دەمریت، دەزانیت کە مردووە چونکە مێشکی بەردەوام دەبێت لەکارکردن، ئەو کاتەى دڵی مرۆڤ دەوەستێت، مرۆڤ بە ئاگا دەمێنێتەوە بۆیە کەسی مردوو ئاگای لەوە هەیە چی ڕوودەدات لە دەوروبەری.

گەورە شارەزایانى پزیشکی بەهۆى قسە و گێڕانەوەى ئەو کەسانەى کە لەدوای مردنیان گەڕاونەتەوە بۆ ژیان هەمیشە لە ناکۆکی قوڵدان بوون لەوەى ئایا چی ڕوودەدات کاتێک مرۆڤ دەمرێت.

کاتێک دەمریت، دەزانیت کە مردوویت.. دواين توێژینەوەى زانستى

دکتۆر سام پارنیا توێژینەوەى لە ئاگایی مرۆڤ کردووە لەدوای مردن، لێکۆڵینەوەى لە حاڵەتێکى وەستانی لەناکاوی دڵی مرۆڤ لە ئەوروپا و ئەمریکا کردووە دەڵێت، بەپێی توێژینەوەکانیان، ئاگایی مرۆڤ بەردەوام دەبێت لە کارکردن کاتێک دڵ و دەست و قاچی لەکارکردن دەکەوێت.

واتە، مرۆڤ لەناو لاشە مردووەکەیدا دەمێنێتەوە و مێشکی کار دەکات تەنانەت ئەگەر بۆ چەند ساتێکى کەمیش بێت.

هەر بەپێی توێژینەوەکە، ئەو کەسانەى کە بەهۆى توشبوونیان بە حاڵەتى “وەستانى لەناکاوی دڵ” مردوون و دواتر گەڕاونەتەوە بۆ ژیان ئاگایان لەو شتانە هەبووە لەدەوروبەریاندا ڕوویانداوە.

توێژینەوەکە دەڵێت، “لەوەش سەڕسوڕهێنەرتر، بەڵگە هەیە کە کەسی مردوو گوێی لەوە هەیە کە دکتۆرەکان بە مردوو ناوی دەبەن.”

دکتۆر سام دەشڵێت، لە ساتی یەکەم مردندا، مرۆڤ ئاگای لە هەندێک لە شتەکان هەیە و ئەو کەسانەى کە ڕزگاریان بووە لە حاڵەتى “وەستانى لەناکاوی دڵ” باسی ئەو شتانەیان کردووە کە لە دەوروبەریان ڕوویانداوە.

کاتێک دەمریت، دەزانیت کە مردوویت.. دواين توێژینەوەى زانستى

ئەو دەڵێت، “ئەو کەسانە وتوویانە ئاگایان لە دکتۆر و پەرستارەکان بووە کاریان کردووە، ئاگایان لە هەموو قسەکانیشیان بووە.”

باسی لەوەشکرد، دکتۆرەکان لەسەر بناغەى وەستانى دڵ مردنی نەخۆش ڕادەگەیەنن، “بەڵام لەڕاستیدا ئەوە کاتێکە کە خۆت بۆ مردن ئامادە دەکەیت.”

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل