fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کاتێک “توڕە بوو” 27 کەسی کوشت.. چیرۆکی بکوژەکەى تایلەند ئاشکرا کرا

12:27 یه‌ك شه‌ممه‌ 09 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

دوای ئەوەی سەربازێکی تایلەندی لەناو شارێکی ئەو وڵاتەدا کۆمەڵکوژییەکی ئەنجام دا و دەیان کەسی کوشت و بریندارکرد، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە دەڵێت، سەربازەکە لە گرێبەستێکی “کڕینی زەویدا خەڵەتێندراوە و بەوهۆیەوە توڕە بووە” و ئەو تاوانەی ئەنجامداوە.

.

دوای ئەوەى دوێنێ شەممە، سه‌ربازێكی تایلاندی له‌ شاری كۆرات له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌، دوای کوشتنی بەرپرسەکەی و دوو سەربازی دیکە، بە چەکەوە بەرەو ناو شارەکە ڕۆشت و 27  هاوڵاتی مەدەنی کوشت و نزیکەى 50 کەسیشی بریندارکرد، دوای کوشتنی سەربازەکەش بەرپرسانی ئەو وڵاتە باس لە هۆکارێکی سەیردەکەن بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانە.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ی شوباتی 2020، برايوت چان ئۆچا، سەرۆکوەزیرانی تایلەند، ئەو هۆکارە ئاشکرا کرد کە پاڵنەڕی “ئەنجامدانی ئەو کارە دڕندانەیە بووە لە لایەن ئەو سەربازە تایلەندییەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە ” ئه‌و سه‌ربازه‌ به‌هۆى گرێبه‌ستێكى زه‌وییه‌وه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه‌ و ڕق له‌ دڵیدا دروستبووه‌، بۆیه‌ به‌هۆى توڕه‌ییه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ى كردووە”.

.

لای خۆشیەوە ئانۆتین شارنفراكول، وه‌زیرى ته‌ندروستیى تایله‌ند ڕایگەیاند: “ڕووداوه‌كه‌ 27 كوژراو و 57 بریندارى لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌”.

.

وه‌زاره‌تى به‌رگریى تایله‌ندیش ئه‌وه‌ى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، ئەو سه‌ربازە، سه‌ربازێكى كارامه‌ بووه‌ و له‌ یه‌كه‌ى نیشانه‌شكێنى بووه‌ و له‌ ڕاهێنانه‌ تایبه‌ته‌كاندا به‌شدارى كردووە.

.

چەندین وێنە و ڤیدیۆی کاتی هێرشەکەی لەسەر هەژماری خۆی لە یەکێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە کە دەردەکەوێت جلی سەربازی لەبەردایە.

.

ڕۆژنامەى بانکوک پۆست” دەڵێت، “کۆمەڵکوژییەکە کاتێک دەستیپێکردووە کە هێرشبەرەکە چەک و تەقەمەنی دزیوە و فەرماندە و دوو سەربازی تری کوشتووە، دواتر بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ڕای کردووە.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “بە درێژایی ڕێگای مۆڵێکی بازاڕکردن لە ناوچەى موانگ، سەربازەکە تەقەى لە خەڵک کردووە.”

.

دواتر چووەتە ناو بازاڕەکە و بە ڕومانە و تەقە هێرشی کردووەتە سەری بازاڕکەران و چەندین کەسی کوشتووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل