Shadow Shadow

کاتی سەردانیکردنی زیندانیان لە ڕۆژانی جەژندا دیاریکرا

10:21 چوار شه‌ممه‌ 07 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

چاکسازی گەورانی سلێمانی کاتی سەردانیکردنی زیندانیان لە ڕۆژانی جەژندا دیاریکرد، بە خشتەیەک ڕایگەیاندووە.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ی ئابی 2019، بەڕێوبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی لە نوسراوێکی فەرمیدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە، کاتی سەردانیکردنی زیندانیانی لە ڕۆژانی جەژندا دیاریکرد.

.

بەڕێوبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی رایگەیاندووە: “ئاگاداری کەس و کاری سزادراوانی نێو چاکسازی گەورانی سلیمانی دەکەین سەردانیکردن له سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەپێی خشتەیەکی دیارى کراو دەبێت”.

.

خشتەکەش بەمجۆرەیە:

یەکەم رۆژی جه ژنی قوربان به هیچ شیوەیەک سەردانی کردن نییه

دووەم ڕۆژی جەژن تەنها سه ردانی کردن بۆ خانمانه

له سێیەم ڕۆژی جەژندا ته نها سەردانی کردن بۆ پیاوانه

.
چاکسازی گەورانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە “سەردانیکردن تەنها بۆ کەسوکاری پله یەک و دووی زیندانیکراوە، دەشبێت لەکاتی سەردانیکردنکەدا پیناسی باری شارستانیان پێ بێت”.

کاتی سەردانیکردنی زیندانیان لە ڕۆژانی جەژندا دیاریکرا

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل