fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کاتی دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کابینەکەى عەلاوی ئاشکرا کرا

15:44 هه‌ینی 21 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

جێگری یەکەمی سەرۆکى پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر نوسراوێکی ناردووە بۆ پەرلەمانی و داوای دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان دەکات لە ڕۆژی دووشەممە، 24ی شوباتی 2020، بۆ دەنگدان بە کابینەکەى عەلاوی.

.

سەرچاوەیەک لە پەرلەمانى عێراق بە ئاژانسى هەواڵى “عێراقیە “ى وتووە، ڕۆژى دووشەممەى داهاتوو پەرلەمان دانیشتنێکى تایبەت سازدەکات، ئەوەش دواى ئەوەى عادل عەبدولمەهدى نوسراوێکى ئاراستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کردوە و داواى ئەوەى کردوە دانیشتنى پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر کابینەى نوێى حکومەت ئەنجام بدرێت.

.

بەپێى وتەى سەرچاوەکە، 76 پەرلەمانتاریش واژۆیان کۆکردوەتەوە و هەمان داوایان کردووە، ئەوەش بەپێى مادەى 58 ى دەستور، بۆیە پێویستە دانیشتنێکى تایبەت بکرێت بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکەى محەمەد تۆفیق عەلاوى و بەرنامە حکومیەکەى.

.

لاى خۆشیەوە محەمەد تۆفیق عەلاوى بانگهێشتێکى ئاراستەى پەرلەمانتارانى عێراق کردوە بۆ کۆشکى حکومى ئەوەش بۆ بینینى CV پاڵێوراوى وەزارەتەکان و حکومەتەکەى.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل