Shadow Shadow

کاتژمێرەکەى ئەنفال لە ڕۆژهەڵات براوەى چەند خەڵاتێکى گرنگ بوو

09:00 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

پاش ئەوەى لە فێستیڤاڵى شانۆى سەرشەقامى مەریوانى نێودەوڵەتى، گروپێکى هاوبەش لە شانۆکارانى باشور و ڕۆژهەڵات بە شانۆگەرى (کاتژمێر 9) بەشداربوون، ئەو چیرۆکەى ئەنفال توانى بەشێکى زۆرى خەڵاتەکانى ئەو فێستیڤاڵە کۆبکاتەوە.

,

لەبارەى ئەو خەڵاتانەى شانۆگەرییەکە بەدەستى هێناون، ئاسۆ ئەکرەم دەرهێنەر و شانۆکار کە سەرپەرشتیارى گۆروپەکەى باشورى کوردستان بوو، بە ناس کوردى ڕاگەیاند: “شانۆگەرى کاتژمێر 9 توانى ببێت بە یەكەمی دەرهێان و نوسین لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، كاندیدیش بوو بۆ پێنج خەڵاتی دیکە”.

,

بردنەوەى ئەو خەڵاتانە و دەرکەوتنى شانۆگەری گروپە هاوبەشەکەى ڕۆژهەڵات و باشور لە کاتێکدایە، شانۆكارانی ڕوسیا، ئیتاڵیا، هۆڵندا، فەرەنسا، بەرازیل، مەكسیك، ئۆكراین و كرواتیا لە كێبڕكێدا بوون لە گەڵیاندا، بەدەر لە شانۆکارە ئێرانییەکانیش.

,

بە وتەى ئاسۆ ئەکرەم، شانۆگەرى (کاتژمێر 9) بە فەرمى بانگهێشتى هەردوو فێستیڤاڵی فەجر و لاهیجان لە ئێران کراوە کە فێستیڤاڵێکى نێودەوڵەتین، هاوكات بەفەرمیش بۆ وڵاتى جۆرجیا بانگهێشت کراوە.

,

لەپاڵ ئێران و جۆرجیا، شانۆگەرییەکەى ئەنفال بانگهێشتى چەند وڵاتێکى دیکەى عەرەبى و ئەوروپیش کراوە، لەبارەى ئامادەکارییەکانى گروپەکەى بۆ ئەو وڵاتانە، ئاسۆ ئەکرەم وتى: “بانگهێشتى ئەو وڵاتانە کراوین، بەڵام كێشەمان جارێ لە بوونی كۆمەك و سپۆنسەر هەیە، گەر پشتیوانی بكرێین ناوی هەمویان ڕادەگەیەنم”.

,

ئەو دەرهێنەرە ئاماژەى بەوەشکرد، گەر حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان و كۆمپانیاكان پشتیوانیان بن، ئەوا دەتوانن بەشداری هەموو ئەو فێستیڤاڵانە بكەن و دۆسییەی ئەنفال و جینۆساید بەشێوەیەكی هونەری بگوازنەوە بۆ ناو میلەتانی دیکە.

 

کاتژمێرەکەى ئەنفال لە ڕۆژهەڵات براوەى چەند خەڵاتێکى گرنگ بوو کاتژمێرەکەى ئەنفال لە ڕۆژهەڵات براوەى چەند خەڵاتێکى گرنگ بوو کاتژمێرەکەى ئەنفال لە ڕۆژهەڵات براوەى چەند خەڵاتێکى گرنگ بوو کاتژمێرەکەى ئەنفال لە ڕۆژهەڵات براوەى چەند خەڵاتێکى گرنگ بوو کاتژمێرەکەى ئەنفال لە ڕۆژهەڵات براوەى چەند خەڵاتێکى گرنگ بوو

,

,

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل