fbpx
Shadow Shadow

کاتژمێرێکى دەستى بە 31 ملیۆن دۆلار فرۆشرا و بوە گرانترین کاتژمێر لە مێژوودا

17:57 سێ شه‌ممه‌ 12 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

کاتژمێرێکى دەستى دەگمەن، لە زیادکردنێکى ئاشکرادا لە جنێف بە 31 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، بوە گرانترین کاتژمێر بە درێژایی مێژوو بەو نرخە فرۆشرابێت.

,

پاش ئەوەى لە ماڵى کریستیز لە جنێف لە زیادکردنێکى ئاشکرادا، کاتژمێرێکى دەستى لە جۆرى “فلیپ گراندماستەر چەیم”، نمایشکرا بۆ فرۆشتن تەنها لەماوەى پێنج خولەکدا کڕیارێکى نەناسراو لەڕێى تەلەفۆنەوە بە 31 ملیۆن دۆلار کاتژمێرەکەى کڕى، بەوەش بوە گرانترین کاتژمێر بە درێژایی مێژوو.

,

ئەو زیادکردنە بۆ فرۆشتنى کاتژمێرەکەى کۆمپانیاى پاتێک فلیپ، لەژێر ناونیشانى “تەنها کاتژمێر” بەڕێوەچوو کە داهاتەکەى تەرخانکراوە بۆ ئەو نەخۆشانەى بە دەست پوکاندنەوەى ئێسکەوە دەناڵێنن.

,

بەرپرسانى شوێنى فرۆشتنى کاتژمێرەکە ماڵى کریستیز بە میدیاکانیان وتوە: “ئەوە یەکەم و تاکە جۆرى ئەو کاتژمێرەیە، کە بە پۆڵایەک بەرهەم هاتوە دژە شکانە”.

,

ئەوەش ئاشکراکراوە، دروستکردنى کاتژمێرەکە 100 هەزار کاتژمێر کارى خایاندووە، کە چێوەکەى 47 ملیمەترە، لە پۆڵایەکى دژە شکان و ئاڵتونى سپى دروستکراوە.

 

کاتژمێرێکى دەستى بە 31 ملیۆن دۆلار فرۆشرا و بوە گرانترین کاتژمێر لە مێژوودا

,

کاتژمێرەکە دوو ڕوى هەیە، ڕویەکى ئاڵتونى پەمەییە و دیوەکەى دیکەشى ڕەنگێکى ڕەش و دارى هەیە.

,

ئەو کەسانەى کاتژمێرەکەیان نمایشکرد، سەرەتا پێشبینییان کرد، بە دوو ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بفرۆشرێت، بەڵام دواتر ژمارەى پێوانەیی شکاند، چونکە پێشتر گرانترن کاتژمێر جۆرێکى ڕۆڵێکس بو کە بە 17 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار فرۆشرابو لە ساڵى 2017دا.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل