fbpx
Shadow Shadow

کاتانیچ پێکهاتەی هەڵبژاردەی عێراقی بۆ یارییەکەی ئەمشەو ئاشکراکرد

16:54 پێنج شه‌ممه‌ 05 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی بۆ یاری ئەمڕۆیان بەرامبەر بەحرەین لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی کەنداو ئاشکراکرد و گۆڕانکاری لە شێوازی یاریکردنیشیدا کردووە.

.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 5:30 خولەک لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی کەنداودا هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و بەحرەین ڕوبەڕوی یەکببنەوە و سێرجیۆ کاتانیچی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بۆ یارییەکە جیاواز لە یارییەکانی ڕابردوو بەشێوازی  3-4-3 یاری دەکات.

.

پێکهاتەی هەڵبژاردەکەش بەمشێوەیەیە:

.

گۆڵپارێز: جەلال حسێن

.

هێڵی بەرگری: عەلی فایز، ئەحمەد ئیبراهیم، مەیسەم جەبار.

.

هێڵی ناوەڕاست: عەلا مەهاوی، ئەمجەد عەتوان، سەفا هادی، عەلی عەدنان.

.

هێڵی هێرشبەر: عەلا عەبدولزەهرە، موهەنەد عەلی “میمی”، ئیبراهیم بایش.

.

هەڵبژاردەی عێراق لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامەکە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و بە دوو بردنەوە لە قەتەڕ و ئیمارات و یەکسانبوونێک لەگەڵ یەمەن گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و هاندەرانی هەڵبژاردەکە ئومێدیان هەیە هەڵبژاردەکەیان بگاتە یاری کۆتایی.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل