fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و هەڵبژاردنى پێشوەختە

کابینەکەى عەلاوى لەنێوان پشتیوانى و ڕەتکردنەوەدا

13:08 شه‌ممه‌ 15 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

لەگەڵ کۆتایی هێنان بە پێکهێنانى کابینە وەزارییەکەى و ئامادەکردنى بۆ ئەوەى بیخاتە بەردەم پەرلەمان بۆ پەسەندکردنى، بەشێک لەلایەنەکان هەوڵیان بۆ متمانەنەدان بەکابینەکە بەسەرۆکایەتى محەمەد تۆفیق عەلاوى دەستپێکردووە و دەیانەوێت پەرلەمان هەڵوەشێتەوە و هەڵبژاردنى پێشوەختە بکرێت.

.

عەلاوى کە ماوەى 15 ڕۆژە ڕاسپێردراوە بۆ پێکهێنانى حکومەت و هێشتا 15 ڕۆژى دیکەى لەبەردەمدا ماوە، کۆبوونەوەى لەگەڵ بەشى زۆرى لایەنە سیاسییەکان کردووە و دەیەوێت کابینەکەى زوو بنێرێتە پەرلەمان تا دەنگى لەسەر بدرێت.

.

شارەزایەکى کاروبارى عێراق ئاشکراى دەکات، چەند لایەنێکى سیاسى گفتوگۆییەکى جدییان بۆ نەدانى متمانە بەکابینەکەى عەلاوى و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە دەستپێکردووە.

.

هشام هاشمى شارەزاى دیارى کاروباى عێراقى لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک ئاماژەى بەوەکردووە، لەنێوان لایەنە سیاسیەکاندا تاوتوێى ئەوە دەکرێت ئاڕاستەکە بەرەو ئەوە بچێت، متمانە نەبەخشرێتە عەلاوى و پەڕلەمانیش هەڵبوەشێنرێنتەوە.

.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، سەکردە سیاسیەکان بەجدییەوە تاوتوێى ئەوەیان کردووە متمانە نەدەن بەعەلاوى ئەوەش دواى ئەوەى ناوبراو دەیەوێت بچێتە پەڕلەمان بۆ متمانە وەگرتنى کابینە وەزارییەکەى و ڕاویژى بەوانیش نەکردووە.

.

هاشمى ئەوەشى ئاشکرا کردووە، یەکێک لەو بژاردانەى ئەو لایەنە سیاسیانە ئەوەبووە واژۆ کۆبکەنەوە بیخەنە بەردەم سەرۆککۆمار بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەڕلەمان و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە ڕابگەیەنریت و متمانەش نەدرێتە عەلاوى.

.

تا ئێستا هیچ کوتلەیەکى پەرلەمانى بە ئاشکرا ئەوەى ڕانەگەیاندووە کە دەنگ بە کابینەکەى عەلاوى دەدات یان نا، بەڵام بەشێک لە پەرلەمانتاران باسیان لەوەکردووە کە عەلاوى نەچووەتە ژێر بارى فشارى هەندێک لەلایەنەکان بۆ دانانەوەى وەزیرەکانى پێشوو، ئەوەش ڕەنگە ببێتە هۆى ئەوەى ئەو لایەنانە لە پەرلەمان دەنگى پێنەدەن.

.

بەوتەى هاشمى، لە ئێستادا هەڵوێستى کوتلەکان بەم شێوەیەیە، لەکۆى 329 کورسی پەرلەمان، 32 پەرلەمانتار بەتەواوەتى پشتیوانى عەلاوى دەکەن، 24 پەرلەمانتاریش مەیلى پشتیوانیان هەیە بەڵام خۆیان یەکلانەکردووەتەوە، 114 پەرلەمانتار بە مەرج لەگەڵیدان، ئەوانەش سەرجەمیان دەکاتە 170 پەرلەمانتار کە دەکرێت پشتیوانى بکەن.

.

باسى لەوەشکردووە، 110 پەرلەمانتار بەتەواوى دژى عەلاوین، 28 پەرلەمانتار ناکۆکن لەگەڵیدا بەڵام هێشتا خۆیان یەکلانەکردووەتەوە بەتەواوەتى، پێنج پەرلەمانتاریش بەمەرج دژایەتى دەکەن، ئەوەش سەرجەمیان دەکاتە 143 پەرلەمانتار، 16 پەرلەمانتایش بێلایەنن.

.

کابینەکەى عەلاوى لەئەگەرى متمانەپێدان پێی لەلایەن پەرلەمانەوە، ئەرکى سەرەکى ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە و وەڵامدانەوەى داخوازییەکانى خۆپیشاندەرانى ناڕازیی.

.

دوێنێ هەینى، 14ى شوباتى 2020، ئوسامە نوجێفى سەرۆکى هاوپەیمانى بڕیار پێشنیارى کرد، پەڕلەمان لەمانگى ئۆکتۆبەرى داهاتودا خۆى هەڵبوەشێنیتەوە بۆ ئەوەى هەڵبژاردنى پێشوەختە بەپێى دەستور کەپەیوەستى کردووە بکرێت.

.

نوجێفى  باسى لەوەشکردووە، گرنگترین ئایندە بەلاى عێراقەوە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختەیە لەماوەى ساڵێکدا دواى پێکهێنانى کابینەى نوێ، ئەوەش پێوەرى نێودەوڵەتى و پاکێتى هەڵبژاردنەکە فەراهەم بکرێت و کاتەکەى دیارى بکرێت لەگەڵ ئەوەشدا بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى پەڕلەمان بدرێت کە ئەوەش بەپێى دەستورى سەپێنراوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل