Shadow Shadow

کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم گەنجترە لە کابینەى هەشت

13:51 چوار شه‌ممه‌ 10 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

سەرۆک و جێگر و وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم متمانەى پەرلەمانیان بەدەستهێنا، بەپێی شیکارییەکی ناس کورد تێکڕای تەمەنی وەزیرەکانی کابینەکە گەنجترن لە کابینەی هەشتەم.

.

تێکڕای تەمەنی پێکهاتەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کە لە سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و 21 وەزیر پێکهاتوون 47 ساڵە.

.

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە پێکهاتەی مەسیحییەکان گەنجترین وەزیری کابینەکەیە کە تەمەنی 35 ساڵە هەروەها فرسەت ئەحمەد، وەزیری داد لە پارتی دیموکراتی کوردستان، بەتەمەنترین وەزیری کابینەکەیە کە تەمەنی 76 ساڵە.

.

ئەوە لەکاتێکدایە، پێکهاتەی تەمەنی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی دەکرد، تێکڕای تەمەنیان لەم کابینەیە زۆرتر بوو، بەشێوەیەک تێکڕای تەمەنی وەزیرەکانى کابینەکە لەسەرتاى دەستبەکاربوونیانەوە 50 ساڵ بوو.

.

هاوکات جیاوازییەکی دیکەی ئەم کابینەیە لە کابینەکانی پێشتر ئەوەیە کە سێ ژن پۆستی وەزیریان پێدەدرێت، ئەوانیش ڤالا فەرید، بۆ وەزیری هەرێم لە پارتی، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ لە یەکێتی و کوێستان کەریم، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی لە گۆڕان.

.

لە کابینەى نۆیەمدا بەراورد بە کابینەى پێشوو، لایەنە ئیسلامییەکان لە حکومەتدا نین لە کاتێکدا پێشتر هیچ کابینەیەکى حکومەتى هەرێم بێ لایەنێکى ئیسلامى پێکنەهاتووە.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوونى مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى نوێى هەرێم و وەزیرەکانى ئەو کابینەیە، بە دەنگی 88 پەرلەمانتار متمانەی پەرلەمانیان بەدەستهێنا.

 

.

هاوکات لەپاش سوێندخواردنی، مەسرور بارزانی لە وتارێکدا بۆ خستنەڕوى هێڵەگشتییەکانى کابینەى داهاتوى حکومەت، ئاماژەى بەوەکرد، حکومەتێکى قەرزاریان ڕادەستکراوە، کە چەندین ملیار  دۆلار قەرزارە، ئەوەش کابینە نوێکە ڕوبەڕوى قەیرانێکى دارایی قورس دەکاتەوە، بەڵام بەڵێن دەدەن هەوڵی چارەسەرکردنی بدەن، وتیشی: “هاوڵاتییانى هەرێم میحوەرى کارى ئەم کابینەیە دەبێت”.

.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل