fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆ.. کچە گۆرانیبێژێکی ئیسپانی لەکاتی گۆرانی وتندا گیانی لەدەستدا

16:59 سێ شه‌ممه‌ 03 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

کچە گۆرانیبێژێکی ئیسپانی، لە کاتی بەرێوەبردنی کۆنسێرتێکدا لە ناوچەیەکی نزیک شاری مەدریدی ئیسپانیا، پریشکی یارییەکی ئاگرینی بەرکەوت و گیانی لەدەستدا.

.

بەپێی میدیاکانی ئیسپانیا، کچە گۆرانیبێژەکە ناوی جوانا سینز گارسیا، تەمەن 30 ساڵ بووە، لە کاتی وتنی گۆرانیدا لە یەکێک لە ڤیستیڤاڵەکان، یارییەکی ئاگرین تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە کوژراوە.

.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی لەسەر ڕووداوەکە بڵاوکراوەتەوە، کچە گۆرانی بێژەکە، پریشکێکی بەهێزی بەردەکەوێت و بەسەختی برینداری دەکات و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.

.

بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی ئیسپانیا، ڕووداوەکە کاتژمێردووی بەرەبەیان، بە بەرچاوی ژمارەیەکی زۆر هەواداری گۆرانیبێژەکەوە ڕوویداوە.

.

گرتە ڤیدیۆی ساتی گیانلەدەستدانی گارسیا بە خێرایی لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل