fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ڤیدیۆ..کچە وێنەگرێک لەبەغدا مشتومڕى ناوەتەوە..چەکى لەکامێراکەى بەستووە بۆ تەقەکردن لە خۆپیشاندەران؟

12:20 شه‌ممه‌ 01 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

گرتەیەکى ڤیدیۆیی لەکاتى خۆپیشاندانەکانى بەغدا مشتومڕى دروستکردووە، کە تێیدا کچێک دەردەکەوێت کە کامێرایەکى بەدەستەوەیە و لەکاتى وێنەگرتندا تیشکێکى بەهێز لەکامێراکەى دێتە دەرەوە و دەنگى فیشەک دەبیسترێت.

.

هەندێک لە چالاکانى بەغدا دەڵێن، دواى ئەوەى هێزە ئەمنییەکان و گروپە چەکدارەکانى سەر بەئێران نەیانتوانى خۆپیشاندانەکان دابمرکێنن و سەرکوتبکەن ئێستا ڕێگەى توندوتیژى تریان داهێناوە و کچێک خۆى کردووەتە کامێرامان و بەکامێراکەى کە چەکى لەسەر بەستراوە تەقە لەخۆپیشاندەران دەکات، هەندێکى دیکەش دەڵێن ڤیدیۆکە دروستکراوە.

.

بەپێی پێگەى حورە، گەرچى چەند میدیایەک گرتە ڤیدیۆى ئەو ڕوداوەیان بڵاو کردووەتەوە کە گومان دەکرێت ئەو کچەى کە کامێراکەى بەدەستەوەیە لەبرى وێنە گرتن وەکو تەقە کردن دەردەکەوێت، بەڵام هێشتا ئەوە پشتڕاستنەکراوەتەوە.

.

بەگوێرەى گرتە ڤیدیۆیەک کە چالاکانى خۆپیشاندانەکانى بەغدا بڵاویان کردووەتەوە، مەترسیەکان تەنها لەلایەن پیاوانەوە ئەنجامنادرێن بەڵکو زۆرجار ژنانیش بۆ توندوتیژییەکان بەکاردەهێنرین.

نەهاد ئەحمەد لەهەژمارەکەى فەیسبوکى نوسیویەتى “کچێک کە جلى سوورى لەبەردایە دەمانچەیەکى لەشێوەى کامێرا بەدەستەوەیە و بەڕێگەیەکى سەیر خۆپیشاندەران دەکوژێت”.

.

عەلى کاستەر یەکێکى تر لەخۆپیشاندەرانى بەغدا لەهەژمارەکەى فەیسبوکى دا نوسیویەتى “ئەو کچەى کە گولەى دەگرتە خۆپیشاندەران کە وایاندەزانى بەکامێراکەیەوە وێنەیان دەگرێت و دواتر خێرا ڕایکرد و شوێنەکەى بەجێهێشت، دواتر یەکێک لەوانەى چەرخى تۆک تۆکى پێیە دەچێتە شوێنى ڕوداوەکە و قەوانەکان کۆدەکاتەوە”.

.

لاى خۆشیەوە خەلیل میقدادى چالاکى عێراقى لەتویتەر نوسیویەتى “سەیر بکەن چۆن داهێنانیان لەکوشتنى عێراقیەکان بەڕێگاى جیاوازتر کردووە”.

.

چالاکانى بەغدا دەڵێن، ئەو کچەى کە وەکو وێنەگر هاتووەتە مەیدانەکە “کامێرایەکى پێبووە کە چەکى قەناسى 5 ملم لەسەر بەستراوە و بۆ کارى تێکدەرانەش نێردراوە”.

.

بەڵام حوسام بەغدا چالاکێکى دیکەى بەغدا لە تویتێکدا نوسیویەتى “ئەو ڤیدیۆیە دروستکراوە و فۆتۆشۆپە”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل