Shadow Shadow

ڤیدیۆ.. کچێکی میسری هێلکەی ناو هێلەکەدانی لە نەخۆشخانە هەڵدەگرێت

21:40 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

کچێکی میسری، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا دەڵێت: “بە نەشتەرگەری چەند هێلکەیەکی لە ناو هێلەکەدانی دەرهێناوە و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکاندا هەڵگیرتوون.”

.

کچەکە ناوی  ریم مەهەنایە و باسی لەوەکردووە، لەو ڕێگەیەوە دەتوانێت بۆ ماوەی 20 ساڵ هێلکەکانی بە پارێزراوی بهێڵێتەوە، بە ئامانجی ئەوەی خۆی لە نەخۆشییەکانی نەزۆکی بپارێزێت.

.

کچە میسریەکە، لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەڵێت: لە ئێستادا نایەوێت هاوسەرگیری بکات، ئەگەر تەمەنی گەیشتە 30 یان 40 ساڵ ئەوکات ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنێت و بۆئەوەی کێشەی نەزۆکی بۆ دروست نەبێت هێلکەکانی بۆ ئەو کاتە هەڵگرتووە.”

.

ڕیم لە بارەی نەشتەرگەریەکەیەوە دەڵێت: “پزیشکەکە کاتێک بۆ یەکەم جار گوێی لە بیرۆکەکەم گرت شۆک بوو، بەو پێیەی پێش من هیچ ئافرەتێک لە میسر ئەوجۆرە نەشتەرگەرییەی ئەنجامنەداوە.”

.

کچە میسرییەکە، لە گرتە ڤیدیۆکەدا ئاماژەی بەوەشکردوە، بیرۆکەکەی ئەو  باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی نەزۆکی ئەو کەسانەی بەهۆی تەمەنەوە ناتوانن منداڵ بخەنەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل