fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆ..ژنه‌ ده‌رۆزه‌كه‌رێك به‌وتنى گۆرانییه‌ك گه‌وره‌ترین ئۆفه‌ری كۆمپانیاکان به‌ده‌ستده‌هێنیت

11:16 دوو شه‌ممه‌ 07 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ژنه‌ ده‌رۆ‌زه‌كه‌رێكى ئه‌مریكی به‌وتنى گۆرانییه‌كى ئۆپرا سه‌رنجى راى گشتى وڵاته‌كه‌ى ڕاده‌كێشێت و چه‌ند كۆمپانیایه‌كى وه‌به‌رهێنانیش، ئاماده‌ییان ده‌ربڕیى بێ هیچ مه‌رجێكى پێشینه‌ گرێبه‌ستى كاركردنى له‌گه‌ڵدا واژۆ بكه‌ن.

.

به‌پێى گرته‌ ڤیدیۆییه‌ك کە لە‌ ‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاى ئه‌مریكیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ژنێكى ده‌رۆ‌زه‌كه‌ر له‌وێستگه‌یه‌كى میترۆى شارى لۆس ئه‌نجلۆسى ئه‌مریكادا دەردەکەوێت کە گۆرانییه‌كى ئۆپرا ده‌چڕێت، به‌هۆى سازگارى و خۆشى ده‌نگییه‌وه‌ له‌ماوه‌ى چه‌ند خوله‌كێكیدا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان گرته‌ ڤیدیۆییەكه‌ بڵابووەتەوە.

.

ماڵپه‌ڕى (ئه‌ى بى سى نیوزى) ئه‌مریكى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دواى بڵاوبونه‌وه‌ى گرته‌ ڤیدیۆى ژنه‌ ده‌رۆ‌زه‌كه‌ره‌كه‌ كه‌ عه‌ره‌بانه‌یه‌كى پێیه‌ و هه‌ندێ جلوبه‌رگى له‌سه‌ره‌، چه‌ند كۆمپانیایه‌كى ئه‌مریكى ئۆفه‌رێكیان خسته‌ به‌رده‌مى و ئاماده‌ی خۆیان پیشاندا بێ ئه‌وه‌ى چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵدا بكرێت و هیچ مه‌رجێكى بۆ دابنرێت گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵدا واژۆ بكه‌ن.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، دواى ئه‌وه‌ى به‌سۆزى ده‌نگى ژنه‌كه‌ ده‌رۆزه‌كه‌ره‌كه‌ كه‌ناوى زامۆركایه‌، سه‌ره‌نجى ئه‌فسه‌رێكى پۆلیسى شاره‌كه‌ ڕاده‌كێشیت ده‌ستده‌كات به‌تۆماركردنى دیمه‌نەكه‌ و دواتریش له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ى دا له‌تویته‌ر بڵاوى ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌ناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل