fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆ.. پیاوێکی هیندی بە نیشاندانی وێنەی سەرمانگ دانیشتوانی وڵاتەکەی سەرسام کرد

20:17 سێ شه‌ممه‌ 03 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

پیاوێکی هیندی، ژمارەیەک وێنەی بڵاوکردەوە، تێیدا وا دەرکەوت کەشتیوانێکە و بە پۆشاکی تایبەت لە سەر ڕووی مانگ دەڕوات، بەڵام دواتر لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ڕاستی وێنەکان نیشان دەدات لە گەڕەکێکی هەژار نشینی نزیک ماڵی خۆیان گیراون.

.

وێنەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی فراوانی دروستکرد بە جۆرێک بووە بابەتی ناو میدیا جیهانییەکانیش.

.

بە گوێرەی، ڕۆژنامەی “دەیلی مەیلی” بەریتانی، وێنەکان لە لایەن فۆتۆگرافێکی هیندییەوە بە ناوی “باداڵ نانجۆنەداسوامی” لە شاری بەنگاڵۆر گیراون.

.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، فۆتۆگرافە هیندیەکە چاڵو چۆڵی یەکێک لە شەقامەکانی شارەکەی بە هەل زانیوە  وێنەکانی تێدا  گرتووە، لەگەڵ شێوازی لەسەرخۆ ڕۆشتنی وادەرکەوتووە کە دیمەنێکی سەر گۆی مانگە تۆمار کراوە.

.

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکان ، فۆتۆگرافە هیندییەکە لەگرتەیەکی ڤیدیۆدا، کامیراکەی بەرزدەکاتەوە، بینەرانی سەرسام دەکات دەریدەخات کە وێنەکان لەسەرمانگ نەگیراون بەڵکۆ لە یەکێک لەشەقامە پڕچاڵوچۆڵییەکانی شاری بەنگاڵۆری وڵاتەکەی گیراون

.  ڤیدیۆ.. پیاوێکی هیندی بە نیشاندانی وێنەی سەرمانگ دانیشتوانی وڵاتەکەی سەرسام کرد ڤیدیۆ.. پیاوێکی هیندی بە نیشاندانی وێنەی سەرمانگ دانیشتوانی وڵاتەکەی سەرسام کرد

 

ڤیدیۆ.. پیاوێکی هیندی بە نیشاندانی وێنەی سەرمانگ دانیشتوانی وڵاتەکەی سەرسام کرد

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل