fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆ.. پوتین سەردانی حەبیبی کرد.. “سەیری کۆتا یاریم کرد”

11:40 هه‌ینی 13 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ڤلادمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا سەردانی حەبیب نۆرماگۆمیدۆڤ، پاڵەوانی جیهانی لە یاری شەڕی تێکەڵاو کرد و سەرسامی خۆی پێ ڕاگەیاند و وتی، “سەیری یاری کۆتایم کرد”.

دوای سەرکەوتنە زۆرەکانی شەڕکەڕە ڕوسییە مسوڵمانەکە، ڤلادمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا سەردانی شاری ماخاچکالای کرد و چاوی بە حەبیب نۆرماگۆمیدۆڤ و باوکی کەوت و پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی لێکرد.

.

پۆتین لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ حەبیب، ئەو شەڕکەڕە ڕوسییەی بە جەنگاوەرێکی بە‌هێز  ناوبرد و ئاماژەیبەوەکرد: “لە رێگەی تیڤییەوە سەیری یارییەکەم کرد، بردنەوەیەکی شایستەت بەدەستهێنا، ئەو جوڵەیەی بۆ خنکاندنی ڕکابەرەکەت بەکارتهێنا زۆر باش و کلاسیکی بوو”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حەبیب  توانی ببێتە پاڵەوانی یو ئێف سی بۆ کێشی سووک، دوای ئەوەی لە دوا یاریدا لە داستن پۆیرەری ئەمریکی بردەوە، کە ئەوەش بردنەوەی ژمارە 28ی حەبیب بوو بەبێ دۆڕان.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل