fbpx
Shadow Shadow

"بەپارەی کێ هاتى و چۆن پەیداتکرد؟"

ڤیدیۆ..وەزیرێکى پێشوو لە داڤۆس چى بەسەرهات؟

12:29 شه‌ممه‌ 25 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد –

 

وەزیرێکی پێشووی لوبنان لەبەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا لە میانەى کارەکانى کۆڕبەندى داڤۆس لە سویسرا ڕوبەڕووى دۆخێکى چاوەڕواننەکراو بوویەوە، کاتێک پرسیارى تایبەت بە خەرجى چوونى لێکرا بۆ کۆڕبەندەکە.

.

لەمیانەى کۆڕبەندەکەدا، کەناڵی CNBCی ئەمریکی دیبەیتێکی تایبەتی سیاسی لەسەر ڕەوشی جیهان ئەنجامدا و ژمارەیەک وەزیری حکومەتەکانی وڵاتان بەشدارییان لە دیبەیتەکەدا تێداکرد.

.

یەکێک لەو وەزیرانەی بەشداریکردبوو، جوبران باسیل، وەزیری پێشوی دەرەوەی لوبنان بوو، کە هاوکات سەرۆکی ڕەوتی نیشتیمانی ئازادی لوبنانیە، بەڵام لە ئێستادا هیچ پۆستێکی حکومی لە وڵاتەکەی نەماوە.

.

پێشکەشکاری بەرنامەکە هادی گامبل پرسیارى لە وەزیری پێشووی دەرەوەی لوبنان کرد پێی وت “چۆن هاتویت بۆ داڤۆس؟”، لە وەڵامدا جوبران باسیل بە پێشکەشکارەکە دەڵێت “ئەی تۆ چۆن هاتویت؟” .

ڤیدیۆ..وەزیرێکى پێشوو لە داڤۆس چى بەسەرهات؟

دواتر پێشکەشکارەکە پرسیار لە جوبران دەکات و دەڵێت “ئایا بەفڕۆکەى تایبەت هاتویت بۆ داڤۆس بەپارەی کێ دابینت کردووە و چۆن توانیوتە بەشداری کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس بکەیت، لەکاتێکدا موچەی مانگانەی ئەو کاتەی کە وەزیر بویت تەنها پێنج هەزار دۆلار بووە؟”.

..

جوبران باسیل توشی شڵەژان بووە و  لەوەڵامدا دەڵێت “من بەپارەی خۆم هاتوم بۆ داڤۆس”، بەڵام پێشکەشکارەکە وازى لێناهێنێت و زۆری لێدەکات بۆ ئەوەی وەڵامەکەی دەستبکەوێت، لە وەڵامیشدا جوبران دەڵێت “هاوڕێیەکم دەعوەتی کردوم و بەپارەی ئەو هاتوم و یەک لیرەم لەپارەی هاوڵاتییانی لوبنانی و موڵکی گشتی بەکارنەهێناوە”.

.

پێشکەشکارەکەش لە وەڵامدا دەڵێت “خۆزگە ئێمەش هاوڕێیەکی ئاوامان هەبوایە”.

.

لاى خۆیەوە، سیگرید کاگ وەزیری بازرگانی هۆڵەندا کە لەو دیبەیتەدا بەشداربووە وتی “حکومەتەکەی ئێمە بەهیچ شیوەیەک ڕێگەمان نادات کە هاوڕێی لەوجۆرەمان هەبێت”.

.

قسەکانى باسیل کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێناوە، هەزاران بەکارهێنەرى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە لوبنان، لە فەیسبوک و تویتەر هاشتاگی “جوبران باسیل نوێنەرایەتی ئێمە ناکات”یان بڵاوکردووەتەوە و نیگەرانی خۆیان دەبڕیوە لەو سەردانە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل