fbpx
Shadow Shadow

 ڤیدیۆ: وەزیرى ئەوقافی سعودیە ئایەتێکی قورئان بە هەڵە دەخوێنێتەوە

22:05 شه‌ممه‌ 24 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

وەزیری ئەوقافی وڵاتی سعودیە لە کاتی مەراسیمی کردنەوەی مزگەوتێک، ئایەتێکی قورئان بە هەڵە دەخوێنێتەوە.

.

دوای ئەوەى عەبدوللەتیف بن عەبدولعەزیز، وەزیرى ئەوقافی وڵاتی سعودیە، بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی مزگەوتێک دەکات لە کۆماری شیشان، ئایەتی سورەتی تەوبە لە قورئان بە هەڵە دەخوێنێتەوە، وشەی (يُعَمّرُ) لە بری (يَعْمُرُ) دەخوێنێتەوە، کە لە ئایەتەکەی قورئاندا بە شێوەی (إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ) هاتووە.

.

هەر دوای ئەوە، گرتە ڤیدیوکەی وەزیری ئەوقافی سعودیە بە خێرایی وەک ئاگری بنکا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەوە و شەپۆلێک کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.

.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل