ناس کورد
هێزەکانی سوریای دیموکرات، هێزەکانی لەسەر سنوری ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا کشاندەوە و لە خاڵێکی دیکەدا جێگیری کردوون.
.
ئەمڕۆ سێشەممە 27ی شوباتی 2019، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەسەدە هێزەکانی لەسەر سنوری ڕۆژئاوای کوردستان کشاندەوە.
.
زێدان عاسی هاوسەرۆکی نووسینگەی پاراستنی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هاوار نیوزی ڕاگەیاندوە، “لە چوارچێوەی رێککەوتنی سێ قۆڵی “ئەمریکا و هەسەدە و تورکیا “تایبەت بە پاراستنی سنوور و دروستکرنی ناوچەی ئارام، ئەمڕۆ 27ی ئاب دەستمان بە هەنگاوی کرداری بۆ کشانەوە لەو ناوچانەی لەسەری ڕێککەوتوین کرد”.
.
زێدان عاسی باسی لەوەکرد: “دوێنێ دووشەممە 26ی ئاب، لە قۆناغی یەکەمدا هێزەکانی یەپەگە چەکە قورسەکانیان لە گرێ سپی کشاندوەتەوە، هەروەها ئەمڕۆش لە هەرێمی سەرێکانی بەربەستەکان لابران و دەستەیەک لە یەپەگە و چەکە قورسەکانیان بەرەو خاڵێکی نوێ کشێنرانەوە و خاڵی سەر سنووریان رادەستی هێزە خۆجێییەکان کرد”.
.
ئەو بەرپرسەی هەسەدە وتوشیەتی، “سەرۆکایەتی هێزەکەیان دەیەوێت هەموو کێشەکان لەگەڵ دەوڵەتە دراوسێکاندا لە رێگەی دیالۆگ و بە ئاشتییانە چارەسەر بکات”.
.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له سوریا رێككه‌وتن، هه‌رچه‌نده ورده‌كاریی رێككه‌وتنه‌كه بۆ راگه‌یاندنه‌كان ئاشكرانه‌كراوه، به‌ڵام پێشتر توركیا داوایكردبوو به قوڵایی 32 كیلۆمه‌تر بچێته ناو خاكی سوریا و ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره سورییه‌كان كه له توركیا نیشته‌جێن دروست بکات.
.
هه‌سه‌ده ئه‌و داواكارییه‌ی ره‌تكرده‌وه و پێشنیازی كرد، توركیا به قوڵایی 5 تا 9 كیلۆمه‌تر له باكوری سوریا ناوچه‌ی ئارام دروستبكات و كورد و هێزه‌كانی ئه‌مریكاش چاودێریی ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ن.