fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆ..ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح و دۆناڵد ترەمپ

08:54 چوار شه‌ممه‌ 25 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ جەختى لە لە پێویستی پشتیوانی ئارامی و سەقامگیری عێراق کردەوە، ترەمپیش جەختى لە رێزگرتن لە سەروەری و ئاسایش عێراق کردەوە.

.

شەوى ڕابردوو بەرهەم ساڵح و دۆناڵد ترەمپ لەپەراوێزى کۆبوونەوەى کۆمەڵەى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک کۆبوونەوە.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى کۆمار، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی ئەو گۆڕانکاریانە کردەوە کە لە عێراق روو دەدەن لە بوارە جیاجیاکاندا، جەختیشی لە پێویستی پشتیوانی ئارامی و سەقامگیری عێراق کردەوە.

.

ھەروەھا ئاماژەی بە بایەخی تەواوکردنی سەرکەوتنەکان کرد بەسەر تیرۆردا لە ڕێگای دووبارە ئاوەدانکردنەوە و بنیادنانەوەی عێراقەوە.

.

.ھەر لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، باسی لە گرنگی ھێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە و دورکەوتنەوە لە گرژی و ئاڵۆزییەکان کرد لە پێناو بەرجەستەکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
.

لەلای خۆیەوە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەختی لە گرنگیدانی وڵاتەکەی بە سەرکەوتنەکان و رێزگرتن لە سەروەری و ئاسایش عێراق کردەوە، ھاوکات پشتیوانی وڵاتەکەشی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان دوووپاتکردەوە.

.

ھەر لەدیدارەکەدا باس لە گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ناوچەکە و جیھان و پرسە ھاوبەشەکان و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کرا.

.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندی ئابووری و رەخساندنی ھەلی کار لە بەردەم کۆمپانیاکانی ئەمریکا کرا، بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوە و بنیادنانی عێراق.

.
.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەریەک لە وەزیری دەرەوە محەمەد حەکیم و سەرۆکی لیژنەی ھەستانەوە بە دۆخی ژنان د. زکرا عەلوش و نوێنەری ھەمیشەیی عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان محەمەد حوسەین بەحرلعلوم و باڵیۆزی عێراق لە واشنتن فەرید یاسین و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەفین دزەیی و سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوەکان و کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتی دەرەوە باڵیۆز محەمەد جەعفەر سەدر ئامادەی بوون.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل