Shadow Shadow

ڤیدیۆ: مەلا فاتیح شارستێنى وەڵامى مەلا هەڵۆ دەداتەوە  و دەڵێت نابێت ئەو مەسەلەیە بە داوای لێبوردن چارەسەر بكرێت

21:40 شه‌ممه‌ 17 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

مەلا فاتیح شارستێنى، لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا وەڵامى لێدوانێکى مەلا هەڵۆ  لەبارەى کەیسى گۆرانییە نوێکەى هونەرمەند ماریا هەورامى، دەداتەوە و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە “نابێت ئەو مەسەلەیە بە داوای لێبوردن چارەسەر بكرێت”.

.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا مەلا فاتیح شارستێنى ئاماژە بەوە دەکات ” مەلا هەڵۆ ئەوەندە كه‌سێكی ترسنۆكە، ئه‌و كچه‌ هه‌ورامییه‌ یه‌ك پخه‌ی لێكرد، له‌ هه‌ڵۆوه‌ بو به‌ جوچك ئه‌وه‌نده‌ بچوك بوه‌وه‌”.

.

دەشڵێت “ئەمە هێشتا پیاوە بە غیرەتەكانی هەورامان نەهاتونەتە سەر خەت، ئای قوڕ بەسەری ئەگەر بوێرێت لە ماڵی خۆیشدا بخەوێت”.

.

بەوتەى مەلا فاتیح شارستێنى “بنەماڵەى ماریا هەورامى وا بە ئاسانی لە مەلا هەڵۆ خۆش نابن”.

.

گۆرانى بێژ ماریا هەورامى لە جەژنى قورباندا ڤیدیۆ کلیپێکى بەناوى (دڵەکەم) بڵاوکردەوە و دواتر تۆمارێکى دەنگى مەلا هەڵۆ حەمە ڕەشید بڵاوکرایەوە کە تیایدا هێرشى کردەوە سەر ئەو خانمە هونەرمەندە و قسەى نەشیاوى پێووت و ئەو کارەش لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەیەکى زۆرى لێکەوتەوە و پاشان بەهۆى زۆرى کاردانەوەکان مەلا هەڵۆ داواى لێبوردنى کرد.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل