fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆ: لەکاتى نمایشدا ورچێک پەلامارى راهێنەرەکەى دەدات

19:40 شه‌ممه‌ 26 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لە سێرکێکی وڵاتی ڕوسیا ورچێک لە کاتی نمایشکردندا لە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕاهێنەرەکەی دەردەچێت و پەلاماری دەدات.

.

بە گوێرەی ئاژانسی”تاس”ی ڕوسی، لە سێرکێکی شاری ئۆلۆنیتس، کە دەکەوێتە باکوری وڵاتی ڕوسیا، ورچێک لەکاتی نمایشکردندا بە هۆکارێکی نادیار لەژێر کۆنتڕۆڵی ڕاهێنەرەکەی دەردەچێت و پەلاماری دەست و قۆڵی دەدات و بە شێوەیەکی کتوپەڕ دەیدات بە زەویدا.

.

بە گوێرەی هەواڵەکەی ئەو ئاژانسە ڕوسییە، ورچەکە بە شێوەیەکی کتوپڕ هەڵچووە ئەوەش وایکردووە ئەو جەماوەرەی کە لە سێرکەکە بوون بۆ تەماشاکردنی نمایشەکە  تووشی شڵەژان  و ترسێکی  زۆر ببنەوە.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، کارمەندانی سێرکەکە توانیوویانە بە خێرایی کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکەن و ورچەکە هێور بکەنەوە، خۆشبەختانەش هیچ کەس لە  ئامادەبووان و کارمەندانی سێرکەکە تووشی ئازار نەبوونەتەوە.

.

بە گوێرەی وتەی خاوەنی سێرکەکە هۆکاری سەرەکی هەڵچوونی ورچەکە بە هۆی تیشکی کامێرای مۆبایلەکانی ئامادەبووانی سێرکەکە بووە لەکاتی وێنەگرتنی نمایشەکەدا.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل