fbpx
Shadow Shadow

"گومانى دروستکردووە"

ڤیدیۆ..لەئێران نەخۆشى ئایدز تەنگ بەدانیشتوانى گوندێک هەڵدەچنێت

09:50 یه‌ك شه‌ممه‌ 06 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

 

ماوەى چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندانى دانیشتوانى گوندى چنار مەحمودى سەر بە شارى ‌ڕدكانى ئێران بەردەوامە لەدژى بڵاوبوونەوەى خێراى نەخۆشى ئایدز لەناو دانیشتوانەکەیدا، بەرپرسانیش بەڵێنیان داوە بەبێبەرانبەر چارەسەریان بکەن.

.

ژماره‌یه‌ك له‌خۆپیشانده‌رانى هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر بیناى ته‌ندروستى شاره‌كه‌ و ڕوخاندیان، خۆپیشانده‌ران له‌وه‌ توڕه‌ن له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا نزیكه‌ى سه‌دان خه‌ڵكى شارۆچكه‌كه‌یان تووشى نه‌خۆشى ئایدزبوون و گومان له‌وه‌ ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران له‌ڕێگه‌ى لێدانى ده‌رزییه‌وه‌ هۆكارى بڵاوه‌ پێكردنى نه‌خۆشیه‌كه‌ بوبێتن.

.

ماڵپه‌ڕى عه‌سرى ێیرانى نزیك له‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانى بڵاوى كرده‌وه‌، گردبوونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانى گوندێك له‌به‌رده‌م ناوه‌ندى ته‌ندروستى شارۆچكه‌ى له‌ڕدكانى سه‌ر به‌پارێزگاى كهكیلۆیه‌ى ئێران، له‌به‌رده‌م بیناى پارێزگاكه‌ گژرى و ئالۆَزى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

.

باسى له‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ ناڕازى بوون و هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر بیناى ناوه‌ندى ته‌ندروستى و هه‌روه‌ها بینایه‌ى كارگیڕى پارێزگاكه‌ ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆى ڕوخاندنى به‌شێك له‌ بیناى ته‌ندروستى شاره‌كه‌، خۆپیشانده‌ران داوایان كردووه‌ هۆكارى توشبوونى خه‌ڵكى گونده‌كه‌ به‌نه‌خۆشى ئایدز ڕونبكرێته‌وه‌.

.

چالاكانى ناوچه‌كه‌، له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ هۆكارى توڕه‌بوونى خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكى ده‌سه‌ڵاتداران به‌هۆكارى بڵاوه‌پێكردنى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ده‌زانن.

.

بەپێی چه‌ند گرته‌ ڤیدیۆییه‌ك كه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه دەردەکەوێت،‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌گازى فرمێسك ڕێژ خۆپیشانده‌ران بڵاوه‌ پێده‌كه‌ن و ڕووبه‌ڕویان ده‌بنه‌وه‌.

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى ئێرناى ئێرانیش، خۆپیشانده‌رانى شارى له‌ڕدكان داوایان له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كردووه‌ داواى لێبوردن له‌خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ بكه‌ن و هۆكارى ڕاست و دروستى بڵاو بوونه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ به‌نێو گونده‌كه‌دا ئاشكرا بكه‌ن.

.

ئێرنا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆكان و فراوانبوونى ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى خه‌ڵكه‌كه‌ په‌رله‌مانى ئێران وه‌فدێكى له‌لیژنه‌ى ته‌ندروستى ڕه‌وانه‌ى ناوچه‌كه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌بڵاو كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه‌ بكه‌ن.

.

لاى خۆشیه‌وه‌ سه‌عید نه‌مه‌كى وه‌زیرى ته‌ندروستى ئێران له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، زانیارى هه‌یه‌ و ڕاپۆرتێكى پێشگه‌یشتووه‌ كه‌ له‌ماوه‌ى چل ڕۆژدا ژماره‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵكى ئه‌و گونده‌ تووشى نه‌خۆشیه‌كه‌ بوون، ڕه‌تیشى كرده‌وه‌ بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه‌ به‌هۆى ده‌رزى لێدانه‌وه‌ بڵاوه‌ى پێكرا بێت .

.

وه‌زیرى ته‌ندروستى ئێران بێ تاوانى خه‌ڵكه‌كه‌شى له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ دركاندووه‌ و به‌ڵینى چاره‌سه‌رى بێ به‌رامبه‌ریشى پێداون.

.

به‌گوێره‌ى ئامارێك كه‌ ئاژانسى فارسنیوزى ئێرانی بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا  نزیكه‌ى 300 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه‌ بوون كه‌ گومان ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ى ده‌رزى پیسه‌وه‌ بڵاو بوبێته‌وه‌.

.

سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌په‌رله‌مانى ئێران به‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى وتووه‌ ژماره‌ى توشبووان به‌ئایدز له‌و ناوچه‌یه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 26 كه‌س و هۆكاره‌كه‌شى لێدانى ده‌رزى بێهۆشكه‌ر بووه‌.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل