fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆ..قەناس بەدەستەکان خۆپیشاندەرانى بەغدا دەکەنە ئامانج

08:55 شه‌ممه‌ 05 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

هاوشێوه‌ى كردنه‌ ئامانجى سه‌ربازانى ئه‌مریكیى له‌ساڵانى ڕابردوودا، جارێكى تر قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانى به‌غدا ده‌ركه‌وتن کە خۆپیشاندەران دەکەنە ئامانج.

.

دوو ڕێكخراوى سه‌ربه‌خۆى عێراق ئاشكرایانكردووه‌، له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكى چه‌كدارییه‌وه‌ له‌ناو شارى به‌غدا قه‌ناس به‌ده‌ست بڵاوه‌یپێكراوه‌ و ته‌قه‌ له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س كوژراون.

.

شانه‌ى ڕاگەیاندنى ئه‌منیى له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كردووه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌وانه‌ى كه‌ ئه‌ركى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ و پاراستى خۆپیشانده‌رانیان له‌سه‌ره‌ چه‌كیان به‌كارنه‌هێناوه‌، به‌ڵام چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته‌ به‌رده‌ست كه‌ له‌لایه‌ن قه‌ناس به‌ده‌سته‌وه‌ چه‌ند كه‌سێك له‌ خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بریندار كراون.

.

لاى خۆشیه‌وه‌ ڕوانگه‌ى عێراقى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕایگه‌یاندووه‌، به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى هه‌ینى له‌ناوه‌ندى شارى به‌غدا پێنج خۆپیشانده‌ر به‌گوله‌ى قه‌ناس به‌ده‌سته‌كان كوژراون.

.

ئاماژه‌ى بەوەشکردووە “به‌كارهێنانى قه‌ناس بۆ كردنه‌ ئامانجى خۆپیشانده‌ران پێشكه‌وتنێكى نوێیه‌ کە پێشتر ڕووینه‌داوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌یان كه‌س بونه‌ته‌ قوربانیى كه‌ یانزه‌ كه‌سیان به‌سه‌ختى سه‌ریان به‌ركه‌وتووه‌ و برینه‌كه‌شیان قورسه”‌.

.

ڕوانگه‌ى عێراقى ئاشكراشیكردووه‌، به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى هه‌ینى له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى بەغدا قه‌ناس به‌ده‌سته‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه‌ و خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌نه‌ ئامانج.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل