fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆ.. قوباد تاڵەبانی بۆ ئەمریکییەکان: بڕیاری سەرۆکەکەتان بووەتەهۆی کوشتن و ستەم

13:30 دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2019

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری کشانەوەى سوپای ئەمەریكا لە سوریا بووەتەهۆی كوشتاری كورد و باڵادەستبوونی زۆرداری و بەهێزبوونی تیرۆر و هێزە نادیموكراتییەکان لە ناوچەکە.

.

ئەمڕۆ دووشەممە، 14ی تشرینی یەکەمی 2019، قوباد تاڵەبانی لە وتارێکیدا لە کۆنفرانسی “هەرێمی کوردستان و ئەمریکا: هاوبەشیکردن بۆ ئاشتی و سەقامگیری” ڕووی لە بەشداربووە ئەمریکییەکان کرد و وتی، هیوادارە تا لێرەن و کۆبوونەوەکانیان ئەنجام دەدەن، قسە لەگەڵ خەڵکی کوردستانیش بکەن، گوێ لە نیگەرانی خەڵک بگرن و دواتر کە گەڕانەوە ئازار و نیگەرانی خەڵکی کوردستان بگەیەننە سەرکردەى سیاسیی وڵاتەکەى خۆیان.

.

وتیشی، “هیوادارم بیگەیەننە سەرۆکى ئەمریکا کە بڕیارەکەى بۆ کشانەوەى هێزەکانیان لە سوریا بووەتە مایەی کوشتن و کوشتار، زوڵم و زۆرداری و دەربەدەری، بووەتە مایەی ئازارێکى زۆر بۆ کورد بە گشتیی و خەڵکانی ڕۆژئاوا بە تایبەت.”

.

ئاماژەى بەوەشکرد، “بەهۆی بڕیارەکەوە هێزە نادیموكراتییەكان و هێزە توندڕەوەكان بەهێزتربوون و تەنانەت دوژمنەكانی ئەمەریكاش بەهێزتر بوون.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل