fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆ..شەوى ملیۆنى بەغدا؛ خۆپیشاندەران بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆیان شکاند

09:05 چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بۆ دووەم شەو لەسەریەک، شەوى ڕابردوو خۆپیشاندەرانى بەغدا بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆیان شکاند کە هێزە ئەمنییەکان سەپاندوویانە و بە خۆپیشاندانى ملیۆنى خۆپیشاندانى بەرفراوانیان ئەنجامدا.

 .

خۆپیشاندەران بەشى زۆریان بە ئۆتۆمبیل لەچەندین ناوچەى بەغدا ناڕەزاییان نیشاندا، ئاڵاى عێراقیان بەرزکردبووە و داواى گۆڕانکارییان دەکرد، گۆڕەپانى تەحریر و شەقامەکانى نزیک لەو ناوچەیە پڕبوون لە خۆپیشاندەر، کە بەشێکیان ئاهەنگیان دەگێڕا.

 .

خۆپیشاندەران باسیان لەوەکرد، هێزە ئەمنییەکان هەڵدانى گازى فرمێسکڕێژیان وەستاندووە، بۆیە هیچ کەسێک بریندار نەبووە، بە پێچەوانەى ڕۆژانى ڕابردوەوە کە هێزە ئەمنییەکان بەبەردەوامى گازى فرمێسک ڕێژیان بەسەر خۆپیشاندەراندا دەباراند.

 .

پەیامنێرى ناس لەبەغدا ڕایگەیاند، شەوى ڕابردوو ژمارەى خۆپیشاندەران گەیشتووەتە ئاستێکى پێوانەیی.

بەشێک لە هاوڵاتیان بەخێزانى بەشدارى خۆپیشاندانەکانیان کرد، گروپەکانى سەر بە ڕەوتى سەدر خۆیان ڕێکخستبوو، ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى بەشێوەى زیاتر بەشداربوون کە هاوکارى خۆپیشاندەرانیان دەکرد، بەشێک لە هۆزەکانیش چوونە ناو خۆپیشاندانەکانەوە.

 .

خۆپیشاندانەکانى عێراق کە لە ڕۆژى هەینى ڕابردووەوە دەستیان پێکردووەتەوە هێشتا بەردەوامن، کە داواى چاکسازى و دەستلەکارکێشانەوەى حکومەت دەکەن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل