fbpx
Shadow Shadow

ناسا هۆشداریى مەترسییەکى گەورە دەدات

ڤیدیۆ.. شێوەی گۆی زەوی دوای وشکبوونى

19:19 هه‌ینی 13 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد –

ئاژانسی ناسا دیمەنى گۆى زەوى دواى وشکبوونى سەرچاوە ئاوییەکان بڵاوکردەوە و هۆشداریدەدات لەوەى بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرماوە ڕوبەرێکى گەورە ڕوبەڕووى وشکبوون ببنەوە.

.

ماڵپەڕی ئاژانسی گەردونی ئەمریکی “ناسا” گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە کە بەشێوەیەکی ڕون و ئاشکرا شێوەی گۆی زەوی نیشان دەدات دوای کەمبوونەوە و نەمانی ئاو لەسەر ڕوی زەوی کە دەردەکەوێت زەوی وشکبووە زەریا و دەریاکان نەماون.

.

لە گرتە ڤیدۆییەکەدا دەردەکەوێت 460 پێ زیاتر لە قوڵایی دەریا و زەریاکان وشکبووە کە لەسەدا 70% ی زەوی پێکدەهێنن.

ئاژانسی ناسا دەڵێت “ئەگەر پلەکانی گەرمای زەوی بەردەوام بن لەبەرزبوونەوە ئەوا هەندێک ناوچە لە ناوەڕاستی گۆی زەوی بە قوڵایی 649 پێ وشک دەبن، هەروەها لەهەندێک ناوچەدا کە زەریاین بە قوڵایی 19 هەزار و 585 پێ وشک دەبێت”.

.

بەپێی گرتە ڤیدۆییەکە کە 51 چرکەیە، وشکبوونی زەوی سەرەتا لە ناوچە کەناراوەکانی کیشوەری ئوستوراڵیا و ئاسیاوە دەستپێدەکات و دواتریش بەرە کیشوەرەکانی ئەمریکای باکور و باشور و ئەوروپا دەچێت.

.

لەگەڵ ئەوەشدا ئاژانسی ناسا ئاماژەی بەوەشکرد”ئەگەری ئەوە هەیە کە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە سەرجەم ئەو پێشبینیانە پێچەوانە ببنەوە و بەشیکی زۆری گۆی زەوی ژێرئاو بکەوێت بەهۆی توانەوەی زۆری ناوچە سەهۆڵبەندانەکانەوە”.

.

هەفتەی ڕابردوو زانایانی بواری ژینگەزانی هۆشداریاندا بوو لەبارەى ئەگەرى توانەوەى ناوچە شاخاوی و زەوییە سەهۆڵبەندییەکانی گرینلاندی سەر بە دانیماریک، کە بەهۆیەوە مەترسی ئەوە دروستدەبێت ناوچەکە بکەوێتە ژێرئاوەوە، کە ئەوەش هەڕەشە بۆسەر ژیانی 400 ملیۆن کەس دروستدەکات لەساڵی 2100 دا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل