fbpx
Shadow Shadow

"لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە تەقەى لێکراوە"

ڤیدیۆ.. ساتی کوشتنی چالاکوانێک لە کەربەلا.. “بە دەمانچەى بێدەنگ لێی دەدەن”

00:08 دوو شه‌ممه‌ 09 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە دەستی ناس کورد کەوتووە ساتی کوشتنی فاهیم تائی دەردەخات کە چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانى کەربەلا بوو.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ی کانونی یەکەمی 2019، فاهیم تائی کە چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانى کەربەلابوو لە یەکێک لە شەقامەکانى شاری کەربەلا لەلایەن چەند چەکدارێکەوە بە دەمانچەى بێدەنگ کوژرا.

.

لە ڤیدیۆکەدا دیارە کە فاهیم لە ماتۆڕێک دادەبەزێت، دوو چەکدار کە لەسەر ماتۆڕ و بە دەمامکەوە چاودێری دەکەن، لەگەڵ دابەزینی ناوبراو، دەستڕێژی گوللـەى لێ دەکەن و دەیکوژن.

.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، لەدوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، فاهیم گیانى لەدەستداوە.

.

فاهیم تائی یەکێک بوو لە چالاکوانەکانى ڕەوتی سەدر و پشتگیری خۆپیشاندانەکانى کردووە، سەرچاوەیەکیش بە ناس کوردی وت کە چەندینجار لەلایەن گروپە چەکدارییەکانەوە هەڕەشە لە تائی کراوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل