Shadow Shadow

"تطورات قضية المنقولين إلى مخيم الشهامة"

ڤیدیۆ.. دەمەقاڵێی عەمیدێکی سوپا لەگەڵ سەرکردەیەکی حەشد لەسەر گواستنەوەى “خێزانەکانی داعش” بۆ تکریت

10:58 سێ شه‌ممه‌ 03 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

هێشتا کاردانەوەى گواستنەوەى ئاوارەی کەمپەکانی نەینەوا بەردەوامە کە بەشێک لە خەڵک و ئەفسەرانی سوپای عێراق پێیانوایە ئەو کەسانە “کەسوکاری چەکدارانی داعشن.”

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت، ئەفسەرێکی سوپای عێراق لە پارێزگای سەڵاحەدین بە پلەى عەمید لە دەمەقاڵێدایە لەگەڵ یەکێک لە بەرپرسانی حەشدی شەعبی و ڕەتیدەکاتەوە ئەو خێزانە ئاوارانە لە کەمپەکانى نەینەوا بگوازرێنەوە بۆ کەمپی شەهامە لە تکریت.

.

بەشێک لە دانیشتوان و ئەفسەرانی سوپا پێیان وایە بڕیاری حکومەت بۆ گواستنەوەى ئاوارەکان بڕیارێکی سەرپێیە و بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە.

حسێن نەرمۆ، ئەندامی لیژنەى کۆچ و کار لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “کاروانی دووەمی ئاوارەکانی نەینەوا گەڕێنراونەتەوە بۆ پارێزگاکانى خۆیان، ئەو خێزانە ئاوارانە هەموویان کەسوکاری داعش نین و هەڵمەتەکەش بە بڕیاری ئەنجومەنى وەزیران و بە هاوبەشی لەگەڵ پارێزگاری نەینەوا و پارێزگاکانى ئەنبار و سەڵاحەدیندا بەڕێوەدەچێت.”

.

وتیشی، “هێزە ئەمنییەکان زیاتر لە 12 پاسیان لە ئاوارەکانی کەمپی حەمام عەلیل گواستووەتەوە بۆ کەمپی شەرگات.”

ڕونیشیکردەوە، “هەموو ئەو خێزانە ئاوارانە خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدین نین، 90%ی ئەو خێزانانە ئاوارەن و لەوانەیە نزیکایەتییەکی کەمیان لەگەڵ چەکدارانی داعش هەیە، بەڵام ڕێکاری ئەمنیش گیراوەتەبەر.”

بەشێک لە دانیشتوان و کەسوکاری قوربانیان شەڕی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین گردبوونەوە و ڕەتیانکردەوە کە خێزانەکانى چەکدارانى داعش بگوازرێنەوە بۆ کەمپی شەرگات، هێزە ئەمنییەکانیش داوایان لە خۆپیشاندەران دەکرد دور بکەونەوە لە پاسەکان.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل