fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆ.. دەرمانی زیادکردنی کێش و باڵا لە ناوخۆ دروستکراوە بەڵام بە نرخی ئەمریکی فرۆشراوە

12:33 چوار شه‌ممه‌ 21 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

لیژنەی تەندروستی و خۆراک لە سلێمانی دەستیگرت بەسەر بڕێکی زۆر پاکەتی دەرمان کە پاکەتەکان لەسەری نوسراوە دروستکراوی ئەمریکا بەڵام لە ناوخۆدا دەرمانی بەرزکردنی باڵا و دابەزاندنی کێشی تێکراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، لیژنەی تەندروستی و خۆراک بەشی پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندووە، لە سەردانێکیاندا بۆ بازاڕی کاسۆمۆڵ لە شاری سلێمانی لە فرۆشگای “خۆری ئاڵتوونی” دەستیانگرتووە بەسەر بڕێکی زۆر پاکەتی بەتاڵی کەپسولی زیادکرنی باڵا و کەپسولی جومگە و دابەزاندی کێش.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە پێی ڕێنمای پێویستە کەپسول لە کارگەکان بکرێتە ناو پاکەتەوە، بەڵام ئەم پاکەتانە بەتاڵ بوون و لەسەری نوسراوە دروستکراوی ئەمەریکایە لە کاتێکدا لەناوخۆ دروست دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش ڕاگەیەندراوە، لەبەر پابەندنەبونیان بەمەرجەکانی تەندروستی ڕێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەنی فرۆشگاکە دەگرنە بەر.

داواشیان لە هاوڵاتیان کردووە هەر کەپسولێک بۆ زیادکردنی کێش و دابەزاندنی کێش و زیادکردنی باڵا ستێکەری کوالیتی کۆنتڕۆڵی پێوە نەبێت بەکارنەهێنرێت.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل