fbpx
Shadow Shadow

لەدهۆک دەستگیرکرا

ڤیدیۆ.. دانپێدانانى ئەو کوڕەى لە فەیسبوک و ئینستاگرام زیاتر لە 30 کچ و کوڕى هەڵخەڵەتاند

14:30 چوار شه‌ممه‌ 02 تشرینی یه‌كه‌م 2019

ناس کورد-

 

پۆلیسى دهۆک دەستگیرکردنى کوڕێکى ڕاگەیاند، کە دانى بەوەداناوە زیاتر لە 30 کچ و کوڕى هەڵخەڵەتاندووە و وێنە و ڤێدیۆکانیانى بەکارهێناوە بۆ هەڕەشەکردن لێیان تا لەڕێگەیەوە پارەى دەستبکەوێت.

.

تۆمەتبارەکە لە گرتەیەکى ڤیدیۆییەدا کە پۆلیسى دهۆک بڵاویکردووەتەوە باسى چۆنیەتى فێڵکردن لە کچان و کوڕان دەکات، لەڕێگەى چوار هەژمارى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کە دوانیان هەژمارى فەیسبوک و دوانیشیان هەژمارى ئینستاگرام بوون.

.

تۆمەتبارەکە دەڵێت “لەڕێگەى هەژمارەى تایبەتى خۆمەوە لە فەیسبوک و ئینستاگرام لەگەڵ کچان قسەمدەکرد و بڕوام پێدەهێنان کە وێنە و ڤیدیۆم بۆ بنێرن، بەگشتى لەگەڵ 12 کچ بوومەتە هاوڕێ و بەو ڕێگەیە وێنە و ڤیدیۆییان بۆ ناردووم”.

.

باسى لەوەشکردووە، هەروەها لەڕێگەى دوو هەژمارەکەى دیکەیەوە کە بەناوى کچەوە دروستیکردووە، لەگەڵ کوڕان قسەیکردووە و فریوى داون و توانیویەتى بەو ڕێگەیە وێنە و ڤیدیۆیان لێوەربگرێت و بەگشتى بەوشێوەیە فێڵى لە 20 کوڕ کردووە.

.

تۆمەتبارەکە دەڵێت “ئەو گرتە و ڤیدۆییانەم بەکارهێناوە بۆ هەڕەشەکردن لەو کەسانە، تا پارەم دەستبکەوێت”.

.

تۆمەتبارەکە کارمەندى کۆمپانیایەکى نەوت بووە و وەک خۆى باسیدەکات ڕەوشى دارایی زۆر باش بووە، ئێستاش پەشیمانى دەردەبڕێت لەو کارانەى کردوویەتى.

.

هێمن سلێمان وتەبێژى پۆلیسى دهۆک ڕایگەیاند،  چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەو تۆمەتبارەیان دەستبەسەر کردووە کە قسەى لەگەڵ کچان و کوڕان کردووە و لەڕێگەى وێنە و گرتەى ڤیدیۆییەوە هەڕەشەى لێکردوون.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل