fbpx
Shadow Shadow

بۆ دژایەتی خۆپیشاندەران، خۆپیشاندان دەکەن

 ڤیدیۆ..حکومەتی ئێران لایەنگرانی دەباتە سەر شەقام

15:45 چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

ژمارەیەک لە لایەنگرانى حکومەتى ئێران ڕژانە سەر شەقام و دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، لەدژى ئەو خۆپیشاندانانەى نزیکەى هەفتەیەکە دژى حکومەت سەریهەڵداوە.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2019، ئاژانسەکانى سەر بە حکومەتی ئێران وێنەی خۆپیشاندانێکی جیاوازیان لەوانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بڵاوکردەوە کە تێیدا دەردەکەوێت، کۆمەڵێک لە لایەنگرانی حکومەتی ئێران چوونەتە سەر شەقام و دژی خۆپیشاندەران، خۆپیشاندان دەکەن.

.

ئەم خۆپیشاندەرانەی لایەنگری حکومەتی ئێران، دروشمی “مەرگ بۆ ئەمریکا و مەرگ بۆ ئیسرائیلیان” دەوتەوە و لە شەقامەکانی تاران و ئیلام و هەمەدان و نوشهەردا هاواریان دژی ئەو خۆپیشاندەرانە دەکرد، کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا شەقامەکانی ئێرانیان هەژاندبوو.

.

ئەم خۆپیشاندەرانەی لایەنگری حکومەت خۆپیشاندانەکانی ئێرانیان بە “ئاژاوەگێڕ” ناودەبرد.

ماوەی شەش ڕۆژە خۆپیشاندان لە نزیکەی 100 شار و شارۆچکەی ئێران دژى بڕیارى گرانی نرخی بەنزین دەستیپێکردووە و هێزە ئەمنییەکانیش بەتوندی ڕووبەڕوویان بونەتەوە.

.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لەدواى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانەوە نزیکەی 106 کەس کوژراون و سەدانی دیکەش برینداربوون، 44 لەو کەسانە لەشارە کوردییەکان کوژراون.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل