fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆ.. جوتیارێکی کورد بۆ دەغڵە سوتاوەکەی دەگری

18:23 هه‌ینی 31 ئایار 2019
article image

ناس کورد-
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، جوتیارێکی کورد بۆ دەغڵە سوتاوەکەی لە ناوچەی پەڵکانە دەست دەکات بە گریان و داوای هاوکاریی لە سەرکردایەتی سیاسی کورد دەکات.

.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی گریانی جوتیارێکی کورد بۆ سوتاندنی دەغڵە سوتاوەکەی لە ناوچەی پەڵکانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا وتیایدا جوتیارە کوردەکە عەرەبەکان تۆمەتبار دەکات بەسوتاندنی دەغڵ و دانی کوردەکانی ئەو ناوچانەی بە ناوچەی جێناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، ناسراوە.

.

بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ (هەینی) لە گوندی پەلكانەی سەر بە دوبز و گوندەكانی سەر بە داقووق، سەدان دۆنم زەوی كشتوكاڵی كورد سووتان و جوتیارە کوردەکان هاووڵاتیانی عەرەبی هاوردە بە سووتاندنیان تۆمەتبار دەكەن.

.

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەکە، جوتیارە کوردە داوا لە سەرکردایەتی سیاسی کورد دەکات کە بەهانایانەوە بچن و دەشڵێت “دەبینن عەرەبەكانی ناوچەكەی چۆن بە ڕۆژی ڕووناك دەغڵ و دانەكانمان دەسوتێنن؟!”.

ڤیدیۆ.. جوتیارێکى کورد بۆ دەغڵە سوتاوەکەى دەگرى

ڤیدیۆ.. زۆر ناخهەژێنە.. جوتیارێکى کورد بۆ دەغڵە سوتاوەکەى دەگرى و هانا بۆ سەرکردایەتى سیاسى کورد دەبات

Gepostet von NAS – KURD am Freitag, 31. Mai 2019

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل