fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆ..جارێکى تر هێزەکانى ڕوسیا و تورکیا لە ڕۆژئاواى کوردستان بەردباران کران

11:25 هه‌ینی 08 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

هێزەکانى ڕوسیا و تورکیا سێیەم گەڕانى سەربازى هاوبەشیان لە ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکرد و بەشێک لە هاوڵاتیانى ئەو ناوچانەش بەردبارانى ئەو هێزانەیان کرد.

.

گەڕانە هاوبەشەکە لە چوارچێوەى کارەکانى تورکیا و ڕوسیایە بۆ دروستکردنى “ناوچەى ئارام”، بەپێی ڕێککەوتنى 22ى تشرینى یەکەمى نێوانیان.

.

پرۆسەى گەڕانى هاوبەشى سەربازى ڕوسیا و تورکیا لە قامیلشۆوە دەستیپێکرد بەرەو ناوچەى مالکییە لەسەر سنورى سوریا و عێراق.

لە گەڕانەکەدا فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان چاودێرى هێزەکانى ڕوسیا و تورکیا دەکەن.

.

بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی دەردەکەوێت کە بەشێک لە هاوڵاتیانى ناوچەیەکى ڕۆژئاواى کوردستان، لەکاتى گەڕانە سەربازییەکەدا بەرد دەگرنە هێزەکانى ڕوسیا و تورکیا.

لەچەند ڕۆژى ڕابردووشدا هاوڵاتیانى بەشێک لە ناوچەکانى ڕۆژئاواى کوردستان بەهەمان شێوە هێزەکانى تورکیا و ڕوسیایان بەردباران کردبوو.

.

هەفتەى ڕابردوو هەردوو وڵات دوو گەڕانى سەربازى هاوبەشیان لە ڕۆژئاواى کوردستان بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر ئەنجامدا، بەپێی ڕێککەوتنى سۆچى نێوانیان.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل