fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ناس کورد هۆکارەکە ئاشکرادەکات

ڤیدیۆ..بۆچى ئەم هەفتەیە یەکلاکەرەوەیە بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا لە سلێمانى؟

12:12 شه‌ممه‌ 29 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

پارێزگاى سلێمانى پێینایە “هەفتەى یەکلاکەرەوە” وە بۆ ئەگەرى دەرکەوتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا، ئەوەش بەرپرسانى تەندروست هانداوە ڕێوشوێنەکانیان توندتر بکەنەوە و داواى زیاتر لە هاوڵاتیان بکەن بۆ خۆپاراستنیان.

.

دیاریکردنى ئەم هەفتەیە وەک هەفتەى یەکلاکەرەوە بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا لە سلێمانى، پەیوەندى بە ئەگەرى دەرکەوتنى نیشانەکانى ڤایرۆسەکە لەسەر جەستەى ئەو کەسانە هەیە کە لە ئێران گەڕاونەتەوە و خراونەتە ژێر چاودێرییەوە، یان ئەوانەى بە قاچاخ گەڕاونەتەوە.

.

د.سەباح هەورامى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند “هەفتەیەک بەسەر گەڕانەوەى ئەو کەسانە تێدەپەڕێت کە لە ئێران گەڕاونەتەوە، دەچینە هەفتەى دووەمەوە، چانسى دەرکەوتنى نیشانەکان و بوونى ڤایرۆسەکە لەم هەفتەیەدا زۆر زۆر زیاتر دەبێت”.

.

وتیشى “هەروەها ژمارەیەکى زۆر هاوڵاتى بە قاچاخ هاتونەتەوە و چوونەتە ناو خەڵکەوە، بۆیە دەبێت هاوڵاتییان هۆشیاربن و ئاگادارى خۆیان بن”.

لەدواى بڕیارى قەدەغەکردنى هاتوچۆ لەنێوان هەرێمى کوردستان و ئێران، 1400 کەس لەو وڵاتەوە گەڕاونەتەوە هەرێم، کە سەدان کەسیان لە سلێمانین و بۆ ماوەى 14 ڕۆژ خراونەتە ژێر چاودێرى تەندروستییەوە و بەتەواوى لە خەڵک جیاکراونەتەوە. بەپێی وتەى بەرپرسانى تەندروستى پشکنینەکان دەریدەخەن کە تا ئێستا هیچ کەسێک تووشى ڤایرۆسەکە نەبووە.

.

بەوتەى سەباح هەورامى، ئەو هاوڵاتییانە لەم هەفتەیەدا ئەگەر توشبووى ڤایرۆسەکە بن نیشانەکانیان تێدا دەردەکەوێت و ئەگەرى توشبوونى خەڵکى دیکەش زۆردەبێت، بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە.

.

لەسنورى پارێزگاى سلێمانى تەنها دوو حاڵەتى گومانلێکراو هەبوون و پشکنینى تایبەتیان بۆ کرا، بەڵام پشکنینەکان دەریخست کە تووشى ڤایرۆسەکە نەبوون.

.

پشکنینەکان تا ناوەڕاستى هەفتەى ڕابردووش لە بەغدا دەکران، بەڵام بە دروستکردنى نەخۆشخانەیەکى تایبەت بە دیاریکردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە کۆتایی هەفتەى ڕابردوودا لە سلێمانى و هەولێر، دەتوانرێت ئەو پشکنینە لە هەرێم بکرێت.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل