fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆسەر خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا

10:30 یه‌ك شه‌ممه‌ 19 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، بەیانى ئەمرۆ یەکشەممە هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕەپانى تەیەران لە بەغدا بە گولـلەى ڕاستەوخۆ و بۆمبی گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران، چالاکانیش دەڵێن حکومەت دەستیکردووە بە جێبەجێکردنى ئەو پلانەى کە بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان داوایانکردووە بۆ تێکدانى چادرگەى خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانى تەحریر.

.

وەک لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە دەستی ناس کورد کەوتووە دەردەکەوێت، هێزە ئەمنییەکان بۆمبی دوکەڵی بە ڕووی خۆپیشاندەراندا دەتەقێنن لە گۆڕەپانى تەیەران، خۆپیشاندەرانیش هەوڵ دەدەن خۆیان بپارێزن لە بۆمبەکان و ڕا دەکەن.

.

سەرچاوەیەکی تەندروستیش ڕایگەیاند کە لە هێرشەکاندا هەشت بریندار لە ڕیزی خۆپیشاندەراندا هەن.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل