fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

أعمدة الدخان غطت المنطقة..

ڤیدیۆی ساتی کەوتنەوەى موشەکەکانی شەوی ڕابردوو بۆسەر بارەگایەکی حەشد لە بەغدا

09:15 یه‌ك شه‌ممه‌ 16 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو چەند موشەکێک ناوچەى سەوزی بەغدا و بارەگایەکی حەشدی شەعبییان لە شەقامی فەڵەستین کردە ئامانج و شانەى ڕاگەیاندنی جەنگی سوپای عێراقیش دەڵێت، چوار موشەک بوون و هیچ زیانێکیان نەبووە.

.

ناس کورد گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەستکەوتووە کە ساتی کەوتنەوەى یەکێک لە موشەکەکان بۆسەر بارەگایەکی حەشد دەردەخات لە شەقامی فەڵەستین، لە گرتەکەدا دیارە کە دوکەڵ لە ناوچەکە بەرزبووەتەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەی ناوچەی سەوز کراوە و یەکێک لە موشەکەکان بارەگای حەشدی شەعبی کردووەتە ئامانج کە دەکەوێتە نزیک ئەو ناوچەیە.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ى شوباتی 2020، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند: “شەوەی ڕابردوو چوار موشەکی جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوز و شەقامی فەڵەستین کراون لە  ناوەڕاستی شاری بەغدا”.

.

 ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “سێ لەو موشەکانە کەوتوونەتە ناو ناوچەی سەوزەوە، موشەکی چوارەمیش کەوتووەتە سەر بارەگای “پاڵپشتی لۆجستی” سەر بە دەستەی حەشدی شەعبی نزیک کۆلێژی پۆلیس لە شەقامی فەڵەستین لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت”.

.

 بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، هێرشە مووشەکییەکە هیچ زیانێکی گیانی لێی نەکەوتووەتەوە و زیانەکان تەنها ماددی بوون.

.

هێرشەکەی شەوی ڕابردوو 19مین هێرشی موشەکیە کە لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگدا دەکرێتە سەر ئەو شوێنانەی کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە، ئەم هێرشەش لە کاتێکدایە کە دوێنی شەممە، گروپی ” نوجەبا” کە یەکێک لە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانەوە هەڕەشەی لە هێزەکانی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، “کات لە بەردەم ئەمریکییەکاندا لە عێراق نەماوە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل