fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆی ساتی شکستی سیستمی بەرگریی سوریا لە بەرپەچدانەوەى موشەکەکانى ئیسرائیل

11:30 پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە کەناڵی 13ی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە دەردەکەوێت کە موشەکەکانی سوپای بەرگریی ئاسمانی سوریا لەدوای تەقاندنیان یەکسەر دەکەونە زەوی.

.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵەکە، موشەکی “زەوی بە ئاسمانی” سوپای سوریا بۆ بەرپەچدانەوەى بۆردومانی ئیسرائیل تەقێنراوە، شەوی سێشەممەى پێشوو، ئیسرائیل چەند بنکە و بارەگایەکی سوری و ئێرانی لە دیمەشق کردە ئامانج.

.

بەپێی ڤیدیۆکە، موشەکەکان دوای چەند چرکەیەک لە تەقاندنیان دەکەونەخوارەوە و ناتوانن ئامانجەکانیان بپێکن.

.

سوریا پشت بە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سامی ڕوسی دەبەستێت کە زۆرجار ناتوانێت بەرپەچی موشەکە پێشکەوتووەکان بداتەوە.

.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی “سانا”ی سوری ڕایگەیاند کە هێزی بەرگریی ئاسمانیی سوپای سوریا بەرپەچی هێرشەکەى شەوی سێشەممەى ئیسرائیلی داوەتەوە لە دەوروبەری دیمەشق و “زۆربەى موشەکەکانی تێکشکاندووە پێش ئەوەى بگەنە ئامانجەکانیان.”

.

ڕۆژێک دوای هێرشەکە، ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشەکە وەڵامدانەوە بووە بۆ ئەو هێرشەی کە هێزە ئێرانییەکان ئەنجامیان داوە بۆسەر خاکی ئیسرائیل لەڕێگەی تەقاندنی چوار موشەکەوە.

.

دەشڵێت، “بۆردومانەکە سەکۆی موشەکی زەوی بە ئاسمان و کۆگای چەک و تەقەمەنی سوپای سوریا و فەیلەقی قودسی ئێرانییان بە ئامانج گرتووە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل