fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆیەک مەترسیداری هێرشی چەکداری لە قوتابخانەکانى ئەمریکا نیشان دەدات

10:44 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ڕێکخراوی ساندی هوکی ئەمریکی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و خوێندکار و قوتابیان فێر دەکات چۆن لەکاتی ڕووداوی تەقەکردن لە قوتابخانەکاندا، خوێندکارەکان پێداویستییەکانى خۆیان بەکاربهێنن بۆ ڕزگارکردن و بەرگرییکردن لە خۆیان.

.

لە ڤیدیۆکەدا کە دوو ڕۆژ لەمەوپێش، 17ی ئەیلولی 2019، بڵاوکراوەتەوە و تائێستا یەک ملیۆن و 178 هەزار بینەری هەبووە، کوڕێک سکەیتبۆردێک بەکاردەهێنێت بۆ شکاندنی پەنجەرە و ڕا دەکات، کچێک گوێرەوییەکەى بەکاردەهێنێت بۆ بەستنی قاچی کچە هاوڕێیەکی کە برینداربووە، هەندێک لە خوێندکاران بە قەڵەمە نوک تیژەکانى چاوەڕێی تەقەکەرەکە دەکەن تاوەکو لێی بدەن، کچێکی تر موبایلەکەى بەکاردەهێنێت بۆ ئاگادارکردنەوەى دایکی لە ڕووداوەکە.

.

ڕێکخراوی ساندی هوک کە کەسوکاری ئەو منداڵانە دایانمەزراندووە کە ساڵی 2012 لە ڕووداوی تەقەکردن لە قوتابخانەکەیان بەناوی قوتابخانەى سەرەتایی ساندی هوک کوژران.

.

لە ڕووداوەکەدا، ئادەم لانزای تەمەن 20 ساڵ چووە ناو قوتابخانەکە و تەقەی لە خوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایان کرد، بەهۆیەوە 20 خوێندکار لە تەمەنی شەش بۆ حەوت ساڵ و شەش فەرمانبەری قوتابخانەکە کوژران.

.

لە ماوەى حەوت ساڵدا و لە دوای ڕووداوی ساندی هوک، نزیکەى 400 ڕووداوی تەقەکردن لە قوتابخانەکانی ئەمریکا ڕوویانداوە، ساڵی ڕابردوو خوێناویترینیان بوو کە 97 ڕووداوی تەقەکردن ڕوویاندا و 17 منداڵ و فەرمانبەری قوتابخانەى ستۆنمان دۆگڵاس لە فلۆریدا کوژران.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل