fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆیەکی ڕاچڵەکێنی ساتی تەقەکردن لە گەنجێکی فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە

14:06 یه‌ك شه‌ممه‌ 03 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی تەقەکردن لە گەنجێکی فەڵەستینی لەلایەن سەربازانی ئیسڕائیلی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە کە تێیدا سەربازە ئیسرائیلییەکان گەنجە فەڵەستینییەکە ڕەوانەی پێشەوە دەکات و لە دوورەوە تەقەی لێدەکات.

.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە دوێنێ شەممە، 2ی تشرینی دووەمی 2019، بڵاوبووەتەوە، تیایدا دەردەکەوێت چەکدارێکی ئیسڕائیلی گەنجێکی فەڵەستینی دەستگیرکردووە و لە ژێر پردێکدا پێیدەڵێت بەرەو پێشەوە بڕوات، کاتێک گەنجە فەڵەستینییەکە بەرەو پێشەوە دەڕوات، پێش ئەوەی بگاتە ئەوبەری پردەکە، چەکدارە ئیسڕائیلییەکە تەقەی لێدەکات.

بەگوێرەی میدیا عەرەبییەکان، ڤیدیۆکە هی ساڵ و نیوێک پێش ئێستایە و دوێنێ دزەی پێکراوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە.

.

هەرچەندە لەکاتی تەقە لێکردنیدا ڕاستەوخۆ گەنجەکە دەکەوێت، بەڵام پەیامنێری ماڵپەڕی عەرەبییە ڕایگەیاندووە کە فیشەکەکە پلاستیکی بووە و چەکدارە ئیسڕائیلییەکە بۆ کات بەسەربردن و خۆشی خۆی ئەو کارەی کردووە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل