fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆیەکی نوێ ساتی “بەرکەوتنی موشەک” بە فڕۆکە ئۆکرانییەکە لە ئێران دەردەخات

09:17 هه‌ینی 10 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمز و کەناڵی سی ئێن ئێن گرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، بە ڕوونی دیارە کە فڕۆکە ئۆکرانییەکە لە ئێران بە موشەک لێی دراوە و کەوتووەتەخوارەوە.

.

ئەمڕۆ هەینی، 10ی کانونی یەکەمی 2020، هەردوو دەزگای میدیاییە ئەمریکییەکە ڤیدیۆکەیان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت کە “موشەکێک بەر فڕۆکەکە دەکەوێت و دەکەوێتەخوارەوە.”

.

بەپێی شیکاری ڤیدیۆکە لەلایەن نیویۆرک تایمزەوە، “کاتێک فڕۆکەکە لە ئاسمانی شاری پەرەندایە کە نزیکە لە فڕۆکەخانەى ئیمام خومەینی لە تاران، تەقینەوەیەک بچوک ڕوودەدات کە وادیارە موشەکی بەردەکەوێت، بەڵام فڕۆکەکە ناتەقێتەوە، بۆیە فڕۆکەوانەکە ڕێڕەوی فڕۆکەکە دەگۆڕێت و دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ فڕۆکەخانە، بەڵام دوای چەند خولەکێک بەردەوامبوون کە هێشتا ئاگری پێوەیە، فڕۆکەکە دەکەوێتە خوارەوە و دەتەقێتەوە.”

ڤیدیۆیەکی نوێ ساتی "بەرکەوتنی موشەک" بە فڕۆکە ئۆکرانییەکە لە ئێران دەردەخات

ئەو دوو دەزگایە ڤیدیۆکەیان لە بنکۆڵکارێکی ئێرانیی سەربەخۆ وەرگرتووە و ئەویش لە کەسێکی ترەوە دەستیکەوتووە، بەڵام نازانرێت ئەو کەسە چۆن پێش بەرکەوتنی ئەو موشەکە و ئاگرگرتنی، ڤیدیۆی فڕۆکە ئۆکرانییەکەى گرتووە کە ڕۆژی چوارشەممەى پێشوو کەوتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی کە 176 کەس بوون گیانیان لەدەستدا.

 

هاوکات جەستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا و بەرپرسانی بەریتانیاش ئاشکرایان کرد کە “بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، فڕۆکە ئۆکرانییەکە بە موشەک کەوتووەتەخوارەوە” بەڵام هێشتا ئێران ئەو زانیارییانە ڕەت دەکاتەوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل