Shadow Shadow

ڤیدیۆیەکی نوێی ساتی هەڵهاتنی زیندانیانی بەغدا.. ئەفسەرەکان بە جلی ژێرەوە دێنەدەرەوە

17:35 یه‌ك شه‌ممه‌ 04 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

گرتەیەکی دیکەى کامێرای چاودێری کاتی هەڵهاتنی زیندانیکراوانی زیندانی “قەنات” لە بەغدا بڵاوکرایەوە کە تێیدا هەندێک لە ئەفسەرانی زیندانییەکە بە جلی ژێرەوە لە ژوورەکانى خۆیان دێنە دەرەوە و چەکیان پێیە.

بەپێی ڤیدیۆکە، دوای ئەوەى چەند زیندانیکراوێک هەڵدێن، ئەفسەرەکانیش بەدوایاندە دەچن لەکاتێکدا تەنها جلی ژێرەوەیان لەبەردایە و لەکاتی پشووداندا بوون.

دوێنێ شەممە، 15 زیندانیکراو لە زیندانی “قەنات” لە بەغدا کە زۆربەیان بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی بە مادەى هۆشبەرەوە دەستگیرکرابوون هەڵهاتن، ئەمڕۆش پۆلیس دەستگیرکردنی سێ لەو زیندانییە هەڵهاتووانەى دەستگیرکردەوە و یەکێکیش لەلایەن خێزانەکەیەوە ڕادەستى پۆلیس کرایەوە.

.

زیاتر بخوێنەوە.. لەسەر هەڵهاتنى چەند زیندانێک بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

فلم هروب مساجين مركز شرطة القناةمركز شرطة لو حمام سوگ هذا

Gepostet von Luay Al Saffar am Sonntag, 4. August 2019

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل