fbpx
Shadow Shadow

"ناتوانین موچەی فەرمانبەران بدەین"

ڤیدیۆیەکی دزەپێکراوى حەلبوسی لە کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەماندا.. چى بە شیعەکان دەڵێت؟

19:01 دوو شه‌ممه‌ 06 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد –

 

محەمەد حەلبوسی لەکۆبوونەوەى دوێنێی پەرلەماندا داوای لە پەرلەمانتارانی شیعە کردووە بڕیاری دەرکردنی سوپای ئەمریکا لە عێراق نەدەن و بە بڕیارێکی تەنها شیعی مەترسیدار ناودەبات.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە گرتە ڤیدیۆیەیەکی نهێنی دانیشتنەکەی دوێنێی پەرلەمانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، کە لەسەر داوای محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان داوا کراوە ئەو بەشەی کۆبوونەوەکەیان کە پێش دەنگدان بووە بەشێوەی ڕاستەوخۆ بۆ میدیاکان پەخش نەکرێت و بەنهێنی بهێڵدرێتەوە.

.

لەو گرتە ڤیدیۆییەدا حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان چووەتە ناو پەرلەمانتاران و لەسەر کورسییەکی ئەوان دانیشتوە و قسەیان بۆ دەکات هەوڵ دەدات باوەڕیان پێبهێنێت كە پرۆژە بڕیاری كردنە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پەسەند نەكەن.

..

حەلبوسى دەڵێت “ئەمڕۆ ئەو ئەندامانەی لێرەن تەنها ئەندامە شیعەکانن، حەزم دەکرد وەکو ئەو بریارانەی کە پێشتر هەمومان پێکەوە داومانن بڕیاری عێراقی بێت و بەڵام کورد و سونە بەشدار نین، ئەمەش وا دەکات ئەم بڕیارەی ئەمڕۆی پەرلەمان بڕیارێكی تەواو شیعی بێت، من خوازیار بووم بڕیارێكی عێراقی بێت، بەڵام بە داخەوە سوننە و كورد و پێكهاتەكان بەشداریان نەکرد”.

.

حەلبوسی دەشڵێت ” ئاگادار بن، بڕیاری كردنە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا، لە یەكەم قۆناغدا دەبێتە هۆی ڕاگرتنی مامەڵەی دارایی سەرجەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جیهان لەگەڵ عێراقدا و ئێمەش ناتوانین بەرگەی ئەوە بگرین و بەهیچ شێوەیەکیش ناتوانین موچەی فەرمانبەران بدەین و داواکارم کە سەرۆک وەزیرانیش لێرەیە ئەو بابەتە تەواو بۆ پەرلەمانتاران ڕون بکاتەوە”.

.

حەلبوسی باس لەوەدەکات “ئەمڕۆ ئێوە برای گەورەن لێرە، چونکە زۆرینەن، بەرپرسیارێتى هەموو نەوەکان و برایان و خوشکانی عێراق و لە سونە و کورد و کەمە نەتەوەیەکانتان لە ئەستۆیە، دەبێت بە ژیرییەوە بڕیار بدەین چونکە ئەم بڕیارێکە بۆ هەموو عێراق”.

.

دوێنێ یەکشەممە، 5ی کانونی دووەمی 2020، بەدەنگی پەرلەمانتارانی شیعە پەرلەمانی عێراق بڕیاری کردنە دەرەوەى هێزە بیانییەکانى لە عێراق پەسەندکرد، ئەوەش لەکاردانەوەى کوشتنى قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیس لەلایەن ئەمریکاوە.

.

دوای چەند كاتژمێرێك لە پەسەندکردنى بڕیارەکە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشە سەپاندنی سزایەکى کرد بەسەر عێراقدا، کە لەو سزایە گەورەتر بێت کە بەسەر ئێراندا سەپاندوویانە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل